مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە قوربانیانی کارەساتەکەی شاری وان دەکات

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە قوربانیانی کارەساتەکەی شاری وان دەکات
لە پەیامێکدا بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ، کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاويکردۆتەوە ، سەره خۆشی لە قوربانیانی کارەساتی ئەردهەژێنەکەی ئەمڕۆی شاری وانی باکوری کوردستان دەکات
ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی ..

(بە بیستنی کارەساتی هەژانی شاری وان و لەدەستدانی ژمارەیکی زۆر لە خوشک و برایانمان خەمبار و دڵگران بووین ، هیوادارم خودا لە شەهیدانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە خۆشبێت و سەلامەتی بداتە بریندار و سەبر ببەخشێتە بنەماڵەکانیان ، هیوادارم ئەمە دوایین ناخۆشی بێت .. )
Top