سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و شای ئوردن دۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سڵاوی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و سه‌رۆك بارزانی به پادشای ئورد‌ون ڕاگه‌یاند، دواتر هه‌ردوولا له باره‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد و په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی نێوان عیراق و هه‌رێمی كوردستانیان له‌گه‌ڵ ئورد‌ون تاووتوێكرد، به تایبه‌ت ده‌ره‌نجامی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئوردن و وه‌فدی هاوڕێی بۆ هه‌ولێر، كه له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی هه‌رێم ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا سه‌ردانی هه‌رێمیان كردبوو.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا بارودۆخی ناوچه‌كه و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی دوای ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی له‌هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا روویاندا، تاوتوێكرا و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه پێویسته رێز له ئیراده‌ی خه‌ڵك و داوا ره‌واكانیان بگیرێت و به‌رێگه‌ی گفتوگۆ و دوور له توندوتیژی كێشه‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
دواتر سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی سیاسیی نێوان هه‌رێم و وڵاتی ئورد‌ون و چۆنیه‌تی زیاتر گه‌شه‌پێدانی گفتوگۆ كرا، له‌مباره‌یه‌وه پادشای ئورد‌ون ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانی به‌ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو هه‌ڵسه‌نگاند له به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و ئارامی و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا، هاوكات پشتیوانی خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم دووپاتكرده‌وه له پێشكه‌وتن و بوژانه‌وه‌ی به‌رده‌وام و وه‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانیدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم روونیكرده‌وه كه بڕیاری سیاسی هه‌رێم پته‌وكردن و به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌یه كه ئێستا له‌نێوان هه‌ردو‌ولادا هه‌یه و گه‌یشتۆته ئاستێكی پێشكه‌وتوو، هه‌روا بڕیاری كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئورد‌ونیشی له هه‌ولێر به‌هه‌نگاوێكی گرنگی به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و راستییه وه‌سفكرد و سوپاسی شاعه‌بدوڵای دوومیشی كرد كه گرنگی به په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
هه‌روه‌ها یه‌كشه‌ممه‌ش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، كه میوانێكی سه‌ره‌كی كۆڕبه‌ندی (مونته‌دا) ئابووری ئورد‌ون بوو، له په‌راوێزی كار‌و چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندییه‌كه‌دا، چاویكه‌وت به حه‌مه‌د بن جاسم ئال سانی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر و پێكه‌وه بارودۆخ و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێكرد و په‌یوه‌ندییه سیاسی و هاوكارییه ئابوورییه‌كانی نێوان عیراق و هه‌رێمی كوردستانیان باسكرد.
دواتر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم چاوی كه‌وت به سه‌لام ئه‌لفه‌یاز، سه‌رۆكی حكومه‌تی فه‌له‌ستین و بارودۆخی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و فه‌له‌ستینیان تاووتوێكرد.
هه‌مان رۆژ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم چاوی كه‌وت به نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی و سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوچه‌كه و گۆڕانكارییه‌كانی جیهانی عه‌ره‌ب گفتوگۆیان كرد دواتر نه‌بیل ئه‌لعه‌ربی بانگهێشتی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵحی قبوڵكرد بۆ سه‌ردانی هه‌رێم.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سیناتۆر كۆڵێنز و سیناتۆر جۆن مه‌كین كۆبووه‌وه و بارودۆخ و مه‌ترسییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانیان له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا تاووتوێكرد.
هه‌ر له‌درێژه‌ی دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له مونته‌دای ئابووری جیهانیی له ئورد‌ون له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆرتر له وه‌زیر و نوێنه‌رانی وڵاتان و سه‌رۆكی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی دنیا دیدار و چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامدا و ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنانی له هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵدا تاووتوێكردن.