مەسرور بارزانی پێشوازی لە نەدیم زەهاوی كرد

مەسرور بارزانی پێشوازی لە نەدیم زەهاوی كرد
یەک شەممە رێکەوتی 23/10/2011، لە شارۆچکەی سەلاحەددین رێزدار مەسرور بارزانی پێشوازیکرد لە بەرێز نەدیم زەهاوی پەرلەمانتاری بەریتانیا لە سەر لیستی حزبی کرێکارانی بەریتانی و شاندی یاوەری.
لە دانیشتنێکدا کە هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەبوو،مەسرور بارزانی زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوان کرد و تەئکیدیکرد کە ئەم جۆرە دیدارانە پێویستن بۆ زیاتر لەیەک تێگەیشتن لەبارەی مەسەلە پەیوەندیدارەکان بەتایبەتی ئەوانەی جێگای گرنگی و بایەخی هەردوولانە.
هەروەها بەرێزیان بە تێروتەسەلی باسی رەۆشی ئەمرۆی هەرێم و عیراق و دەڤەرەکەی کرد و ئەو گوڕانکاریانەی کە هاتونەتەپێش لەرۆژهەڵاتی ناوەراست دوای شۆڕەشەکانی بەناو بوهاری عەرەبی و کارتێکردنیان لەسەر پاشەڕۆژ و چارەنوسی گەڵانی ئەم ناوچەیە.
لەتەوەرێکی تردا و سەبارەت بە ڕاوبوچونی بەرێزیان لەبارەی دووایین پێشهاتەکانی پروسێسی سیاسی و مەسەلە گەرماوگەرمەکانی ئەمڕۆی عیراق کە گرنگترینیان کێشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە لە عیراق،ئەئکیدیان لەوەکرد کە هەلویستی سەرکردایەتی کورد نەگۆرە سەبارەت ئەم مەسەلەیە و ئێمە پێمان وایە کێشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو کات و ساتەی کە بۆی دەستنیشانکراوە لە کوتایی ئەم سالەدا بەهیچ شێوەیەک گۆنجاونیە و خزمەتی بەرژەوەندە باڵاکانی تەواوی گەڵانی عیراق ناکات،چونکە ئێمە پێمان وایە تائێستا مەترسیەکان بۆ سەر پروسێسی سیاسی لەعیراق زۆرن و توانای هیزەکانی عیراقیش لە ئاستی پێویست نین، بەڵام دەرئەنجامەکانی و بەرپرسیاریەتی میژوویی ئەکەوێتە ئەستوی ئەو کەس و لایەنانەی خاوەن ئەم بریارەن، هەروەها سەبارەت پروسێسی سیاسی لە عیراق بەرێزیان ڕاگەیاند کە لەئاستی پێویست نییە وە تائێستاش هەندێک گڕۆپ و لایەن و کەساتی لە عیراق ماوون کە بەهەمان عەقلیەتی شوفینی پێشو بیرورەفتاردەکەن و پێیان وایە دەتوانن دووبارە کونتڕولی هەموو عیراق بگرنەوە دەست و بێ گومان ئەمەش بوچوونێکی زۆر هەلەیە و دەرئەنجامەکانی ئەم سیاسەت و بوچوونە چەوتەش بەزەرەر و زیانی تەواوی گەلانی عیراق کووتایی دێت.
شاندی بەریتانی وێرای خۆشحالیان بەم سەرەدانە،ئەئکیدیان لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی دوستانەی نێوان هەردوولایان کرد و هیوای پێشکەوتن و ئاوەدانی و ئارامی زیاتریان بۆ گەڵی کوردستان خۆاستن.
هەروەها سەرسامی خۆیان بەو پێشکەوتنانە دەربرین کە لە بوارە جیاجیاکانەوە کوردستان بەخویەوە بینیوە و لەهەموویان گرنگ تر سەقامگیری رەوشی ئەمن و ئاسایش کە وەک بەردی بناغە دادەنرێن بۆ تەواوی ئەو پێشکەوتنانەی کەلەبوارەکانی تری ژیان و ژێرخانی ئابووری ئەم وڵاتە بەدیدەکرێن.
Top