سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌ی شاری وان برووسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كرد
به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وان و ده‌وروبه‌ریم بیست، كه به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان بوونه قوربانی و زیانێكی زۆریشی گه‌یاندووه.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه هاوخه‌می خۆم و گه‌لی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕم و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه‌و كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كه‌م. له‌خوای گه‌وره داواكارم سه‌بووریتان بدات و قوربانییان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازم.
مه‌سعوود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
23/10/2011