حاجیانی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌می بۆ خه‌ڵكی باكوری كوردستان ده‌رده‌بڕن
سه‌رچاویه‌كی تایبه‌ت له سعودیه به PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌واڵی كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنی شاری وان له باكوری كوردستان، حاجیانی هه‌رێمی كوردستانی له‌سعودیه هه‌ژاندو له‌گه‌ڵ حاجیانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان پێكه‌وه له‌ئامێزی كه‌عبه‌ی پیرۆز له‌شاری مه‌ككه‌و له‌نزیك مه‌زاری پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان له‌شاری مه‌دینه ده‌ستی پاڕانه‌وه‌یان بۆ خوای گه‌وره به‌رزكرده‌وه كه شه‌هیدانی كاره‌ساتی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه به‌به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و برینداره‌كانیش به‌زوترین كات چاك ببنه‌وه.
راشیگه‌یاند: به‌شێكی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌یركردنی دیمه‌نی ئه‌و كاره‌ساته له رێگای ته‌له‌فزیۆنه‌وه، سه‌ردانی حاجیه كورده‌كانی باكوری كوردستانیان كرد‌و پرسه‌و هاوسۆزیان خۆیان بۆ ده‌ربڕین.