مه‌رجه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌ی یاسایی له‌هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نرێت
د.جه‌عفه‌ر حه‌یده‌ر ساڵح یاریده‌ده‌ری گشتی بۆ كاروباری ده‌رمان به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو كۆگای گه‌وره‌ی ده‌رمانیان له گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ی شاری سلێمانی داخستووه كه به‌شێوه‌ی نایاسایی كراونه‌ته‌وه، بۆ داخستنی ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی كراونه‌ته‌وه‌و به‌شێوه‌ی نایاسایی ده‌رمان ده‌فرۆشن، نوسراویان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی و قایمقامیه‌ت كردوه تا ئه‌و جێگایانه دابخه‌ن، چونكه یاسایی نین، به‌ڵام ئه‌وان چه‌ند جارێك پێیان وتوون وه‌رن له‌گه‌ڵیاندا ناویان بده‌نی تا جێگاكان دابخه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستاندا، زیاتر له (3000) هه‌زار ده‌رمانخانه كراونه‌ته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌رمان ده‌ده‌نه هاووڵاتیان.
یارده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری ده‌رمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌ی یاسایی كۆمه‌ڵێك مه‌رجی هه‌یه، له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌رمانخانه ده‌بێت پزیشكی ده‌رمانساز بێت و ده‌رچووی به‌شی ده‌رمانسازی بێت و ماوه‌ی ساڵێك له‌ناو شار مابێته‌وه‌و دوو ساڵێش له‌گونده‌كان بوو بێت، ئه‌وجا به‌پێی یاسا ده‌توانێت ده‌رمانخانه بكاته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌و مه‌رجانه‌ی دانراوه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه، ده‌بێت رووبه‌ره‌كه‌ی له (20) مه‌تر كه‌متر نه‌بێت و پێشكه‌ی دوو مه‌ترونیو بێت و دووری له نۆرێنگه‌وه له (30) مه‌تر كه‌متر نه‌بێت و ئامێری فێنككه‌ره‌وه‌و به‌فرگری تێدابێت، ئه‌وجا ده‌بێت مۆڵه‌تی ره‌سمی هه‌بێت تا بتوانێت كار بكات.