زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتی له‌ بومه‌له‌رزه‌که‌ی دوێنێی شاری وان- دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتی له‌ بومه‌له‌رزه‌که‌ی دوێنێی شاری وان- دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا رایانگه‌یاند كه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌گوڕی 7,3 پله‌ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه‌، له‌ئاكامدا زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیكه‌ی 60 بیناش رووخاون.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵ زۆرترین زیانه‌كان له‌شارۆچكه‌ی ئیریك-ی سه‌ر به‌پارێزگای وان بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ شاری وان نزیكه‌ی 25 بینا رووخاوه‌و له‌ شاری ئیریك-یش 35 بینا رووخاون كه‌ به‌شێكی ناوخۆیی خوێندكارانیشی تیادایه‌.

هه‌روه‌ك پێشبینیده‌كرێت زیانه‌ گیانی و مادییه‌كان زۆر له‌وه‌ زیاتربن، له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا تیمه‌كانی فریاگوزاری نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌نه‌ گونده‌ دووره‌كانی سه‌ر به‌و پاریزگایه‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش سه‌نته‌ری بومه‌له‌رزه‌كه‌ ناوچه‌ی تابانلی بووه‌.
Top