مه‌سروور بارزانى پێشوازى له فلادیمێر كلیچۆ بۆكسێنه‌رى جیهانى كرد
له دیدارێكدا مه‌سروور بارزانی وێڕاى به‌خێرهێنانى بارودۆخى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان و پێشڤه‌چوونه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانى روون كرده‌وه‌و پانۆرامایه‌كى مێژووییشى سه‌باره‌ت به خه‌بات و تێكۆشانى خه‌ڵكى كوردستان بۆ میوان خسته ڕوو.
ڤلادیمێر كلیچكۆ سه‌رسامی خۆى به‌رانبه‌ر به رابردوو و ئێستاى گه‌لى كوردستان نیشان دا‌و خۆشحاڵیى خۆى به ئاماده‌بوونى له نێو میله‌تێكى وه‌ك گه‌لى كوردستان و وڵاتێكى پێشكه‌وتووى وه‌ك هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و گوتى سه‌رسامم به وڵاته‌كه‌تان و ئه‌و سه‌ركردایتیه‌ى كه سه‌رۆك بارزانى هه‌یه‌تى .
هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامى له پێشڤه‌چوونه‌كاندا بۆ كوردستان خواست. هه‌ر له دیداره‌كه‌دا كایه‌ى رۆشنبیرى له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بۆ زیاتر پێشخستنی بواره وه‌رزشییه‌كان له ئارادان باس كران و ناوبراو پاڵپشتى خۆى له‌م بواره‌دا راگه‌یاند.
هه‌ر له كۆتایى دیداره‌كه‌دا ڤلادیمێر كلیچكۆ بانگهێشتى مه‌سروور بارزانى كرد سه‌ردانى وڵاته‌كه‌ى بكات كه ئۆكراینایه و به‌ڕێز مه‌سروور بارزانیش ئاماده‌یى ده‌ربڕى كه له ماوه‌یه‌كى گونجاو‌دا سه‌ردانى وڵاته‌كه‌ى بكات .