هه‌ولێر.. به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین فێستیڤاڵى كولتوورى كۆریاى باشوور ده‌ستى پێكرد

هه‌ولێر.. به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین فێستیڤاڵى كولتوورى كۆریاى باشوور ده‌ستى پێكرد
به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خانمی یه‌كه‌می عیراق و دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی حزبی حكوومی و جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ هۆڵی شه‌هید مامۆستا سه‌عد له‌ هه‌ولێر یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی كولتووری كۆریای باشوور ده‌ستی پێ كرد.

له‌سه‌ره‌تای فێستیڤاڵه‌كه‌دا باڵیۆزی كۆریای باشوور له‌ عیراق وتارێكی پێشكه‌ش كرد تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ ئه‌م جۆره‌ فێستیڤاڵه‌ كولتوورییه‌ی كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرێت.

روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ رۆشنبیری و كولتووری و ئابوورییه‌كانی نێوان كۆریای باشوورو هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی دوو هه‌زارو چواره‌وه‌ ده‌ستیان پێكرد كاتێك تیمی زه‌یتوون هاته‌ كوردستان و له‌ بواری بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ چه‌ند پرۆژه‌ی كرد و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی توندوتۆڵ كردنیان كرد.
Top