ئه‌نقه‌ره.. نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبووه‌وه و ئیدانه‌ى هێرشه‌كانى دوێنێى سه‌ر سه‌ربازانى توركیاى كرد
نێجیرڤان بارزانى دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه ئێمه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به دواى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شدا ده‌گه‌رێین و له داهاتووشدا ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه ئه‌نجام ده‌درێن .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌روو كه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاى له‌باره‌ى كورده‌وه خستوویه‌ته روو جێگاى رێزه‌و به‌هه‌نگاوێكى بوێرانه بۆى ده‌روانم، هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ره‌دام كه پێویسته ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ بكرێت.
نێچیرڤان بارزانى هێرشى ئه‌م دواییه كه له لایه‌ن پارتى كرێكارانى كوردستانه‌وه له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى توركیا ئه‌نجامدرا و بووه هۆى كوژرانى زیاتر له بیست و چوار سه‌رباز ئیدانه‌كرد و گووتى ده‌ستوورى عێراقى رێگه به هیچ كه‌س و وڵاتێكى دڕاوسێ نه‌دات هه‌ره‌شه‌ى بۆ سه‌ر ئێمه هه‌بێت و به تایبه‌تیش رێگه ناده‌ین خاكه‌كه‌مان ببێته سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕشه‌كردنى توركیا، چونكه هه‌میشه توركیا له رۆژانى ته‌نگانه‌دا شان به‌شانى عێراق وه‌ستاوه‌ته‌وه .
ته‌ئكیدى له‌وه‌ش كرده‌وه كه په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا له ئاینده‌دا به‌ره‌وپێش ده‌چن.