سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له بۆكسه‌رى ناسراوى جیهانى ڤلادیمێر كلیچكۆ ده‌كات
له دیدارێكدا كه به‌رێز مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئاژانسى پاراستنى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو ، سه‌رۆك بارزانى وێراى خۆشحاڵى ده‌ربڕین به سه‌ردانى بۆكسه‌رى ناسراو بۆ هه‌رێمى كوردستان ، له گرنگى و بایه‌خى وه‌رزش دواو رایگه‌یاند كه وه‌رزش به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه بۆ ئێمه گرنگه، له هه‌ندێ باردا وه‌رزش له سیاسه‌ت زۆر له پێشتره و زۆر جار ئه‌وه‌ى به وه‌رزش ده‌كرێ به سیاسه‌ت ناكرێ .
له به‌رامبه‌ردا كلیچكۆ سه‌رسامى خۆى به سروشتى كوردستان ده‌ربڕى هیواى خواست كه جارێكى تر سه‌ردانى كوردستان بكاته‌وه.
ئه‌مه‌و له كۆتایى دیداره‌كه‌دا بۆكسه‌ر ڤلادیمێر كلیچكۆ دیارییه‌كى پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانى كرد.