ئه‌مرۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ژماره‌یه‌ك گوند و ناوچه‌یان له ده‌ڤه‌رى به‌روارى باڵایان بۆردومانكرده‌وه. له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێرمان له ده‌ڤه‌ره‌كه پێى راگه‌یاندین، كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر پێنجى سه‌رله‌به‌یانى چوار فڕۆكه‌ى جه‌نگی توركیا بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر پشتى گوندى كێسته و كوێسانه‌كانى مه‌لا ره‌دێ و بالۆله‌ى و ئاڤا گیزێیان له ناحیه‌ى كانی ماسێ سه‌ر به قه‌زاى ئامێدى بۆردومانكرده‌وه.
جگه له زیانى ماددى، كه به‌ر ره‌ز و باغى دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه كه‌وتووه، هیچ زیانێكى گیانى لێنه‌كه‌وته‌وه.