به‌م نزیكانه به‌فه‌رمیى كونسوڵگه‌رى فه‌له‌ستین له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته‌وه
پرسیی پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و پرسه سیاسه‌كان باسیان لێوه كرا.
باڵیۆز نه‌زمى حزورى سڵاوى هه‌ر یه‌ك له فه‌خامه‌تى سه‌رۆكى فه‌له‌ستین ئه‌بومازن و ریاز المالكى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستینى به سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان گه‌یاند و دووپاتى كرده‌وه كه ووڵاته‌كه‌ى ده‌یه‌وێ باشترین په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو ئاسته‌كاندا بنیاد بنێ چونكه هه‌ردوو گه‌لى كورد و گه‌لى فه‌له‌ستینى مێژوویه‌كى دوور و درێژیان له خه‌باتكردن بۆ وه‌دى هێنانى مافه ره‌واكانیان هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌گه‌رمى به‌خێرهاتنى باڵیۆز نه‌زمى حزورى كونسوڵى فه‌له‌ستین له هه‌رێمى كوردستانى كرد و له‌رێگه‌ى به‌رێزیان داواى كرد سڵاوى خۆى به سه‌رۆك ئه‌بو مازن و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستینى بگه‌ێنێ و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه هه‌میشه گه‌لى فه‌له‌ستینى پێگه‌یه‌كى دیارى هه‌بوه‌و به‌رده‌وام ئاگادارى ره‌وتى رووداوه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌ین و ده‌خوازین په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌هه‌موو ئاسته‌كان دا په‌ره‌بسێنێ.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ره‌وشی سیاسی عیراق و بارودۆخى فه‌له‌ستین له هه‌موو روێكه‌وه بیر‌و ڕایان له‌باره‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.
هه‌ر ئه‌مرۆ له‌لایه‌كی دیكه‌وه د. كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازى له دكتۆر ئاڵفرید گوزن باوه‌ڕ سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى نه‌مسا و سه‌رۆكى پێشووى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى نه‌مسا كرد كه به یاوه‌رى شاندێكى به‌رفراوانى سه‌رمایه‌داران و بازرگانانى وو‌ڵاتى نه‌مسا سه‌ردانى په‌رله‌مان یان كرد.
سه‌ره‌تاى دیداره‌كه د. كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان خۆشحاڵى خۆى به دیدارى شانده‌كه ده‌ربڕى و ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه هه‌میشه وو‌ڵاتى نه‌مسا پێگه‌یه‌كى دیار و به‌رچاوى له ناخى ئێمه دا هه‌یه و گه‌لى كورد هه‌رگیز ئه‌و رۆژه سه‌خت و دژوارانه‌ى له خه‌باتى خۆى له‌دژى دیكتاتۆریه‌ت و چه‌وسانه‌وه بیرناچێته‌وه، كه وو‌ڵاتى نه‌مسا پشتیوانى كوردى ده‌كرد، بۆیه هیواى خواست كۆمپانیا دیار و به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌و ووڵاته به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌ریِمى كوردستان دا به‌شدار بن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه د.ئاڵفرید گوزن باوه‌ڕ سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى نه‌مسا و سه‌رۆكى پێشووى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى نه‌مسا و شاندى یاوه‌رى خۆشحاڵى خۆیان به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و سه‌قامگیریه به‌رچاوه‌ى بوارى ئاسایش و ته‌ناهیی نیشان دا و به زه‌مینه سازیه‌كى له‌باریان دانا بۆ كارى وه‌به‌رهێنان و ئاماده‌یى كۆمپانیاكانى نه‌مساوییان نیشان دا بۆ كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى خۆیان له هه‌رێمى كوردستان و به‌شدارى كردن له بواره‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و له‌و جۆره كار و خزمه‌تانه‌ى كه پێویسته بایه‌خ و گرنگى پێ بدرێت، به تایبه‌تیش كه ئه‌و كۆمپانیایانه مێژوویه‌كى به‌رچاویان هه‌یه و له‌ره‌وتى ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌زۆر ووڵاتانى جیهان دا جێى كاریان دیاره.
له‌كۆتایشدا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پشتیوانى خۆى بۆ كاره‌كانیان نیشان دا و داواى لێ‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دیدار و چاوپێكه‌وتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست نیشانى ئه‌و بوارانه بكرێ كه تیایدا كۆمپانیاكانى نه‌مسا ده‌توانن رۆڵى به‌رچاویان له ره‌وتى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت.