به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پێشوازی له خاتوو لوریتا سانچێز ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كرد
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت وێرای به‌خێرهینانی شاندی میوان، پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و تێڕوانینی حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ بارودۆخی هه‌نووكه‌یی و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ شاندی میوان خسته‌ڕوو. به‌ڕێزیان پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستانی به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق دووپاتكرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كان و بونیادنانی عیراقێكی دیموكرات و فیدراڵ كه تێیدا هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق به ئاسووده‌یی بژین.
خاتوو سانچێز وێرای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه، سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستانی به هۆكاری سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن و به‌رقه‌راربوونی ئاشتی له عیراق زانی و ووتی سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق مافی خۆیانه به ئاشتی و ئارامی له عیراقدا بژین.
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌میشه پشتیوانی له جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراقی كردوه چونكه ئه‌م مادده‌یه ده‌توانێت به‌شێكی سه‌ره‌كی له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
له به‌رامبه‌ردا فه‌لاح مسته‌فا سوپاسی خاتوو سانچێزی كرد بۆ داكۆكیكردنیان له مادده‌ی 140 و وتی ئێمه پابه‌ندین به جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی مادده‌كه چونكه نه‌ك ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ڵكو گشت پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به جێبه‌جێ كردنی ئه‌م مادده‌یه مافه‌كانیان ده‌پارێزرێت، هه‌روه‌ها وتی كێشه‌ی ئێمه ته‌نها مادده‌ی 140 نیه به‌ڵكو ده‌مانه‌وی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی عیراق دڵنیابن كه هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ن له‌م وڵاته‌دا و جارێكی تر مافی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسی و حوكمڕانی دیكتاتۆری دوباره نه‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا خاتوو سانچێز گووتی سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له عیراق، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز گه‌لانی عیراق فه‌رامۆش ناكات.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه كرا كه ئه‌مڕۆ ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان هۆكاره‌كه‌ی گه‌رانده‌وه بۆ ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم و ئه‌و سیاسه‌ته ئابوورییه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم په‌یڕه‌وی ده‌كات كه ده‌رفه‌تی ره‌خساندووه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌كان كه رۆلی سه‌ره‌كی ببینن بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێم.