ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئه‌ردۆگان كۆ دەبێتەوە
له‌و باره‌یه‌وه كەناڵى \"خەبەر تورك\"" ڕاستەوخۆدا بڵاوى كردەوە، دوابەدواى هێرشى چەكدارەكانى پارتى كرێكارانى كوردستان \""پەكەكە\"" بۆ سەر شارۆچكەى یوكسەك ئۆڤا و چقورجە سەربە پارێزگەى هەكارى لە توركیا كە كوشتنى 24 سەرباز و برینداربوونى 18 سەربازى تر‌ى لێ كەوتەوە، ئەمڕۆ (بارزانى) و (ئەردۆغان) كۆ دەبنەوە.
هاوكات هه‌ر دوێنییش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ (ئه‌ردۆغان) پرسه و سه‌ره‌حۆشیی خۆیی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و هێرشه كرد.
به‌هه‌مان شێوه‌یش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ركۆنه كرد.
هه‌روه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایش (ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ) په‌یوه‌ندی به هاوتا عێراقییه‌كه‌یه‌وه كردوو داوای لێكردووه كه ده‌بێت ئه‌مجاره حكوومه‌تی عێراق هه‌نگاو و هه‌ڵوێستی فیعلی و جددی له‌مه‌ڕ ئاڵۆزییه‌كانی سه‌ر سنوور هه‌بێت.
-سایتی هه‌ولێر"