توركيا لەسەر رەزامەندی مالكی بۆردومانی هەرێمی كوردستان دەكات

توركيا لەسەر رەزامەندی مالكی بۆردومانی هەرێمی كوردستان دەكات
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرایی كرد سەرۆك وەزیرانی عێراق گڵۆپی سەوزی بۆ سوپای توركیا هەڵكردوە بەمەبەستی بۆردومانكردنی خاكی هەرێمی كوردستان.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی شەتولعەرەبی راگەیاندوە: لەچەند رۆژی رابردودا نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق چاوی بە ژمارەیەك بەرپرسی باڵای سەربازی توركیا كەوتوە و رەزامەندی حكومەتی عێراقی دەربڕیوە بۆ بۆردومانكردنی سنورەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن سوپای توركیا بەبیانوی بونی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان\"بەوتەی سەرچاوەكە\"".

وتیشی: مالیكی رێگەی بە بۆردومانكردنی سنورەكانی هەرێمی كوردستان داوە بەبیانوی ئەوەی كە حكومەتی عێراق توانای شەڕی نیە لەگەڵ پەكەكە و هەروەها ناشتوانێت باكوری عێراق بەڕێوەببات چونكە هەرێمی كوردستانە كورد بەڕێوەی دەبات، بۆیە سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندوە كە سوپای توركیا تاكە هێزە كە بتوانێت شەڕی پەكەكە بكات.


-NRTtv"
Top