سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى ناوچه‌ى هه‌كارى له توركیا ده‌كات
له‌كاتێكدا بۆ لێك تێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌توركیا به‌رێگای ئاشتی و گرتنه به‌ری خه‌باتی مه‌ده‌نی زه‌مینه‌سازی ده‌كرا ،به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ چوارشه‌مه19/10/2011 راگه‌یه‌نرا كه له‌ئه‌نجامی هێرشی گروپێكی چه‌كدار له ناوچه‌ی هه‌كاری (24)سه‌ربازی هێزه‌كانی توركیا بونه قوربانی.
ئێمه له‌كاتێكدا به‌تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه ده‌كه‌ین ، به راشكاوییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌مكرده‌وه‌یه به‌ر له هه‌ركه‌سێكی تر ، دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستانه و به‌رده‌وامبوونی زیانێكی گه‌وره به دۆزی گه‌لی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێ .
بۆیه داوا ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ ئه‌م هێرشانه بوه‌ستن ، چونكه هیچ كاتێك شه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نه‌كردووه .
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
19/10/2011