كه‌ركووك .. رێكخراوه‌كانى مه‌ده‌نى گردبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ ئیدانه‌كردنى بڕیارى داگرتنى ئاڵاى كوردستان ساز كرد

كه‌ركووك .. رێكخراوه‌كانى مه‌ده‌نى گردبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ ئیدانه‌كردنى بڕیارى داگرتنى ئاڵاى كوردستان ساز كرد
ژبۆ پشتگیریكرنا هلانینا ئالایێ كوردستانێ ل باژێركێ خانه‌قینێ و ده‌ڤه‌رێن كوردستانى؛ هه‌ژماره‌كه‌ رێخستى یێن جڤاكا سڤیل ل باژێرێ كه‌ركووكێ هه‌ڤجه‌میانه‌ك رێكخستن .

له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌دا پاڵپشتى خۆیان بۆ كوردستانیه‌تى ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و به‌رده‌وام بوون له‌ داواكارییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.

لاى خۆیانه‌وه‌ گرووپى پاراستنی ئاڵاى كوردستان له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌دا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند كه‌ له‌ پێشێلكردنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانى حكوومه‌تى عیراقه‌وه‌ بێ ده‌نگ نابن و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ خه‌ڵكى ناوچه‌ دابڕاوه‌كان هه‌قی خۆیانه‌ ئاڵاى كوردستان هه‌ڵبكه‌ن. له‌ به‌شێكى دیكه‌ى گردبوونه‌وه‌كه‌دا ئاڵاى به‌رزى كوردستان له‌سه‌ر قه‌ڵاى كه‌ركووك له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییه‌وه‌ هه‌ڵكرا.


-Ktv
Top