حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا هێرشه چه‌كداریه‌كه‌ی ناوچه‌ی هه‌كاری توركیا ئیدانه ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی تر دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌م كرده‌وه چه‌كداریانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه دروست ده‌كه‌ن، دژی به‌رژوه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستان –یش ده‌شكێنه‌وه، به‌رده‌وام بوونیشیان زیانی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه به‌ڕوونی داوای وه‌ستانی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی له‌م جۆره ده‌كه‌ین، بڕواشمان وایه چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌توركیا به‌رێگه‌ی ئاشتی و دوور له توندوتیژی رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاوه‌و له‌م هه‌لومه‌رجه ناوچه‌یی و جیهانیه‌دا شه‌ڕ خزمه‌تێكی پێناكات، هه‌روا حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو لایه‌ك هانده‌دات كه‌به‌گیانی لێپسراوێتی و پاراستنی به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شی ناوچه‌كه دوور له‌توندوتیژی و رێگه‌چاره‌ی چه‌كداری ره‌فتار بكرێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
19/10/2011