به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی بنیادنانی ته‌ڵاری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان دانرا
ئه‌مرِۆ به برِی پتر له 3 ملیار دینار به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی بنیادنانی ته‌ڵاری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر دانرا، دانانی به‌ردی بناغه‌كه له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌رهه‌مم ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی داواكاری گشتی دانرا.
عه‌بدولرِه‌حمان سیوه‌یلی به‌رِێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی داد له وته‌یه‌كدا رای گه‌یاند، پرۆژه‌ی بنیادنانی ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی به برِی 3 ملیار و 722ملیۆن دیناری عێراقیی له سه‌ر بوودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دێته ئه‌نجامدان\".
روونیشیكرده‌وه \""برِیار وایه له ماوه‌ی 720 بێته ئه‌نجامدان و له سه‌ر رووبه‌ری 6هه‌زار و 630 مه‌تر دووجار كه رووبه‌ری 5 هه‌زار و 480 مه‌تر دووجا بۆ ته‌ڵاره‌كه دابین كراوه، ته‌ڵاره‌كه له 2 نهۆم و ژێر زه‌وییه‌ك و 80 ژوور و هۆڵِێكی كۆبونه‌وه له خۆ ده‌گرێت.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گوته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پرۆژه‌یه بایه‌خ پێدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێ به پشتوانی كردن له داواكاری گشتی و هێنانه كایه‌ی دادپه‌روه‌ری له كۆمه‌ڵًگای كوردستان به پشتوانی كردن له داواكاری گشتی كه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك و گشتی ده‌كات\"".
هه‌روه‌ها وتی \""ئه‌م ته‌ڵاره له پالڕ ته‌ڵاری سه‌رۆكایه‌تی دادگه‌ی هه‌ولێر دوو نموونه‌ی گه‌ش و پێگه‌یشتوو بێت، لێره‌وه‌ش دووپات له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه به بایه‌خه‌وه سه‌یری رۆڵ و كۆششه‌كانی داواكاری گشتی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی ده‌یبنن بۆ به‌رگری كردن له مافه‌كانی هاووڵاتی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تاوان و دیارده دزێوه‌كانی گه‌نده‌ڵی و خراپه‌كاری كه ده‌رهه‌ق به به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن\"".
پاشان رووف ره‌شید وه‌زیری داد له گوته‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی خسته‌روو، له وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێم له پێناو په‌ره‌پێدانی سه‌روه‌ری یاسا ئه‌نجومه‌نی شورِا و په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریمان دامه‌زراندووه و رۆڵی سه‌رپه‌رشتیاری دادیی فراوان بكه‌ین و دادنووسی ئێواران كراوه‌نه‌ته‌وه\"".
\"" كڵێشه‌ی ئه‌لیكترۆنی ژیر له مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان به كار ده‌هێنین كه تاراده‌یه‌كی زۆر ساخته‌كاری بنبرِكردووه، وێرِای ئه‌وه‌ش فایله‌كانی تۆمار و نه‌خشه‌كانی تۆماری خانووبه‌ر به ئه‌لیكترۆنی كراوه و بیپارێزین\""."