به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: تا ئێسته ده‌ستێوه‌ردانی حزبی له كاروباری حكومه‌تی هه‌رێم ماوه
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ئه‌مرِۆ چوارشه‌م له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی په‌یامنێری سایتی (گوڵان میدیا)رایگه‌یاند\"پێم وایه داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان رۆڵی باشی بینیوه بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، وێرِای ئه‌وه‌ش ئاسته‌نگیان له به‌رده‌می كاره‌كانیادا هه‌بووه\"".
روونیشیكرده‌وه \""هه‌وڵی ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه رۆڵی داواكاری گشتی كارا بكه‌ین به شێوه‌یه‌ك كارا و كراوه بن كه رۆڵی خۆی ببینێ له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی فایله‌كانی گه‌نده‌ڵی، له ئێسته‌دا به‌رنامه‌یه‌كمان له به‌ر ده‌ست دایه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی كرده‌نیی ئه‌و رۆَلی داواكاری گشتی كار بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چاوه‌رِوان ده‌كرێت تا ماوه‌ی مانگێگی تر له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه یاسایه‌ك ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد\"".
له باره‌ی دیارده‌ی ده‌ستێوه‌ردانی حزب له كاروباری حكومه‌تی هه‌رێم، ساڵح ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد\""نابێ ده‌ستێوه‌ردانی حزبی له كاروباری داواكاری گشتی هه‌بێت، ناڵێم ده‌ستێوه‌ردانی حزبی له كاروباری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه، هه‌یه،به‌ڵام پێم وایه روو له كه‌م بوونه‌وه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێم كارنامه‌ی ئه‌وه بووه كه رووبه‌رووی ئه‌م جۆره ده‌ستێوه‌ردانه نا یاساییانه ببینه‌وه\""."