هه‌ولێر.. خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان له‌دژی بڕیاری داگرتنی ئاڵای كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
خۆپیشاندانه‌كه له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر كه‌ركوك له‌به‌رده‌م كۆلیژی ئه‌ندازیاری به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ و قوتابیان به‌ڕێوه‌چوو.
عیرفان عه‌زیز سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌وته‌یه‌كیدا ڕایگه‌یاند\" ئێمه قوتابی هه‌میشه سه‌ره‌ڕم بووین بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وت و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ئێستاش هه‌روا ده‌مێنینه‌وه، به دوژمانی كورد ده‌ڵێین كاتی ئه‌وه نییه بڵێن ئاڵای كوردستان دابگرن، ئێمه هه‌میشه پارێزگای له ده‌سكه‌وته‌كان ده‌كه‌ین به‌سه‌ر و به‌ماڵ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئێمه لێره‌وه داوای سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌هه‌موو سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌ڵێن به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه كه پێداگری بكه‌ن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری.
لای خۆیه‌وه دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌وته‌یه‌كیدا ڕای گه‌یاند\"" ئه‌مڕۆ ئێوه نیشانی ئه‌وه‌تاندا كه پارێزه‌ی ئاڵای كوردستانن، ئاڵای كوردستان مێژوویه‌كی پرسه‌روه‌ری و فیداكاری هه‌یه، له ژێر سێبه‌ری ئه‌م ئاڵایه خه‌بات كراوه ڕۆژێك نه‌مان هێشتووه ئه‌م ئاڵایه نه‌وێبێت ئێستاش به‌سه‌ر و گیان ده‌ی پارێزیان و نایه‌ڵێن بكه‌وێت.
ڕوونیشكرده‌وه: هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ین بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و پاراستی ئاڵای كوردستان، قوربانی زۆر له‌ژێر ئه‌م ئاڵایه دراوه له‌ژێر ئه‌م ئاڵایه فیدراڵی ڕاگه‌یاندرا، حكوومه‌ت و په‌رله‌مان پێكهات ئه‌م ئاڵایه مێژووی سه‌روه‌ری خۆی هه‌یه.
زیاتر وتی: شۆڤێنیه‌كان ناتوان ئاواتی میلله‌تێك له‌ناوبه‌رن، ئاڵاكه‌ی ئێمه ئاڵایه‌كی ده‌ستووریه، ئه‌م پلانه‌ش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له رزۆكه‌وه دراوه دژی كورد و دژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، چونكه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری له‌م شێوه‌یه‌ی نه‌داوه.
-Ktv"