سوپای توركیا سنووری هه‌رێمی كوردستانی به‌زاند
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له هه‌واڵێكی به په‌له‌دا ده‌ڵێت هێزێكی تایبه‌تی سوپای توركیا له پارێزگای هه‌كاری، له سنووره‌كانی ناوچه‌ی چوقورچا له كوردستانی توركیا، سنووری هه‌رێمی كوردستانی له قه‌زای ئامێدی به‌زاندووه و به مه‌ودای 3 تا 4 كیلۆمه‌تر هاتووه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
رۆیته‌رز هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م هێرشه ده‌ڵێت سوپای توركیا دوای ئه‌وه سنووری هه‌رێمی كوردستانی به‌زاند كه هێزێكی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (توركیا) هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركیا له ناوچه‌ی چوقورچا و لانیكه‌م 24 سه‌ربازی توركیان كوشت.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، سه‌فه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی خۆی بۆ كازاخستان دوا خستووه و پێ ده‌چێت به‌هۆی هێرشی سوپاكه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، سه‌فه‌ره‌كه‌ی له كاتێكی دیكه‌دا بكات.
په‌یامنێر له هه‌وڵدایه په‌یوه‌ندیی به به‌رپرسانی سه‌ربازیی و ئیداریی ناوچه‌كه‌وه بگرێت بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م هه‌واڵه. له هه‌واڵه‌كانی داهاتوودا زانیاریی زیاتر بڵاو ده‌كرێته‌وه.
-PNA