د. به‌رهه‌م ساڵح به‌شداریی مونته‌دای ئابووری جیهان ده‌كات
مونته‌دای ئابووری جیهان له بڵاوكراوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر سایتی فه‌رمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه زیاتر له هه‌زار به‌شداربوو له زیاتر له (50) وڵاتی جیهانه‌وه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ ڕۆژیی ده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكی بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه: \"مونته‌دای ئابووری جیهان خۆشحاڵه پێشوازی بكات له شێخ حه‌مه‌د بن جاسم بن جابر ئه‌لخه‌لیفه، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، عاسف عه‌لی زه‌رداری، سه‌رۆكی پاكستان، ترایان باسێسكو، سه‌رۆكی ڕۆمانیا، سه‌لام فه‌یاز، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستین، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان\"".
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تری بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه: وه‌زیرانی (هه‌شت) وڵات و زیاتر له (65) كه‌سایه‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه له‌نێوانیشیاندا: ئیدوارد بالادور، نێرده‌ی تایبه‌تی وڵاتانی جی 8 بۆ پشتگیریكردنی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی، تۆنی بلێر، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی، سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی، هۆشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، شێخ خالید بن ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌لیفه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین، و عه‌بدول كه‌ریم لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق و چه‌ندین وه‌زیر و كه‌سایه‌تی تر به‌شداری له كۆبو‌ونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن."