سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆماری ئێراقی فیدراڵ ده‌كات
له دیدارێكدا بیروڕا ئالوگۆڕ كرا ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی ئێستا له هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و هه‌رێمی و چۆنیه‌تی تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌كانی ئێراق و چاكتركردنی باری ئه‌منی و هێنانه‌دی سه‌قامگیری له وڵات‌دا .
له‌مرووه‌وه ته‌ئكید له‌سه‌ر پێویستی رێككه‌وتنی هه‌موو لایه‌نه ئێراقیه‌كان له‌سه‌ر جێبه‌جی كردنی رێككه‌وتنه سیاسیه‌كان و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كان كرایه‌وه .