سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی یه‌كێتی زانكۆیه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات
له دیدارێكدا كه د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئاماده‌ی بوو ، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به پێشكه‌وتنی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستاندا و ئه‌و پشتگیرییه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی له خوێندنی باڵا ده‌یكات و رایگه‌یاند كه پاش راپه‌ڕین خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی بینیوه و ئێستا كوردستان خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆری زانكۆیه له چاو پێش راپه‌ڕین كه ته‌نها یه‌ك زانكۆ هه‌بوو كه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ ئه‌و بایه‌خه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی به خوێندنی باڵا ده‌یدات و له‌م رووه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئاماژه‌ی به بایه‌خی سه‌رۆك بارزانی كرد سه‌باره‌ت به دروستكردنی كه‌مپێكی نوێی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و ستایشی ئه‌و كۆنفرانسه زانستیه‌شی كرد كه زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر ئه‌نجامی ده‌دات.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی باسی ئه‌و كۆنگره گشتییه‌ی كرد كه یه‌كێتی زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به نیازه له ساڵی 2013 و له له ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامی بدات .
سه‌رۆك بارزانی ، وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به به‌ستنی كۆنگره‌كه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌ربڕی له پێشكه‌شكردنی هه‌ر ئاسانكارییه‌كی پێویست و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر بایه‌خی خوێندنی باڵا كرد له ژیانی هه‌ر میلله‌تێكدا.