جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی روسیا داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات
به بۆچوونی ڤلادیمیر ژرینوڤسكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی روسیا و سه‌رۆكی پارتی لیبراڵی دیموكرات پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ناتۆ و یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا پێشگیری له روودانی شه‌ڕێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بكه‌ن و له‌و روویه‌وه پشتگیری له گه‌لی كورد بكه‌ن .
وڵاتانی رۆژئاوا دانیان به سه‌ربه‌خۆیی كوسۆڤۆدا نا و هه‌رچه‌نده كه ئه‌و دانپێدانانه دژ به بنه‌ماكانی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی بوون. به‌ڵام له هه‌مانكاتدا رۆژئاوا هه‌ست به كێشه‌ی كورد ناكات و توركیا به ده‌یان ساڵه كه كورد به بۆمب و تۆپ ده‌كوژێت و كه‌سیش لایه‌نگری له نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ناكات. وه‌كو دیاره كه هه‌تا توركیا پێویست بێ كورده‌كان پێویست نین .
ئێستا ئێران و توركیا ئاماده‌یی دولایه‌نه‌یان بو لێدانی چه‌كداره‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه .به بۆچونی جێگری سه‌رۆكی پارله‌مانی روسیا ژرینوڤسكی له كاتێكی ئاوادا ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌بێ به به‌رده‌وامی پشتگیری له پرسی كورد بكه‌ن و پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ بخه‌نه ڕوو.
ڤلادیمیر ژرینۆڤسكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی روسیا كه سه‌رۆكی پارتی لیبرال دیموكراتی روسیاشه، نامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا \"باراك ئوباما\""، سكرتێری گشتی ناتۆ \""ئه‌ندره‌س
راسموسین\"" سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا \""هیًرمان وان رومپی\"" كردووه ده‌ڵێ : كورده‌كان گه‌وره‌ترین گه‌لی جیهانن كه تا ئێستا وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان نیه و زیاتر له 40 ملیۆن كه‌س به‌سه‌ر وڵاتانی توركیا، ئێران ، عیراق و سوریادا دابه‌ش كراون و زیاتر له چه‌ندین ده‌یه‌یه كه له پێناو سه‌ربه‌خۆیدا خه‌بات ده‌كه‌ن .
ژرینۆڤسكی گوتی، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بۆچوونه‌كانی سه‌ركوتكه‌رانه‌یان له به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ناشارنه‌وه . به‌داخه‌وه تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌كی دیپلۆماتیی وڵاتانی جیهانی له مه‌ڕ پرسی كوردا هه‌لوێستیان نیشان نه‌داوه. هه‌روه‌ها له ژێر سایه‌ی هێنانه كایه‌ی دادپه‌روه‌ریدا هێزه‌كانی سوپای فره‌نه‌ته‌وه ره‌وانه‌ی شوێنه جۆراوجۆره‌كانی سه‌ر زه‌وی كراون، به‌ڵام تا ئێستا پرسی گه‌لی كورد وه‌كو پرسێكی شاراوه چاو لێ ده‌كرێت .
ژرینۆڤیسكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ڕووسیا ده‌ڵێ، من به‌ته‌واوی له‌و بڕوایه‌دام چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی كورد و درێژه‌دان به‌و دۆخه باری روژهه‌لاتی ناوه‌راست ئالۆزتر ده‌كات، بۆیه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ناتۆ و ئه‌وروپا ده‌بی پێشگیری له هه‌لگیرسانی شه‌ریكی خوێناوی بكه‌ن و پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن . "