چواره‌مین كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌ستی به كاره‌كانی كرد
سه‌ره‌تا د. دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تێیدا به‌ستنی كۆنفرانسی له‌و شێوه‌یه‌ی به‌گرنگ و پێویست زانی و و رۆڵی هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند له پاڵپشتییان بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی خوێندنی باڵا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوای ئه‌وه‌ی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زرا، توانر زانكۆ و ده‌سته‌كانی هه‌رێم له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا كۆبكرێنه‌وه‌و رێنمایه ئه‌كادیمی و كارگێڕییه‌كانی په‌یتا په‌یتا رێك‌بخرێن و رێگاش بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ندین زانكۆی ئه‌هلی خۆشبكرێت، دواتر له كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا‌و له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه به روانگه و ستراتیژیه‌تێكی تازه بره‌وێكی گرنگی به‌بواری خوێندنی باڵا دا.
وتیشی: له دوو ساڵی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیجی به وه‌به‌رهێنان له ژێرخان و توانا مرۆییه‌كان ده‌ستپێكرد، زانكۆكانی راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و سۆرانی كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی تواناسازی مرۆیی بۆ ئاماده‌كردنی سه‌ركرده ئه‌كادیمی و پیشه‌ییه‌كانی ئاینده راگه‌یاند، بۆ ساڵانه‌ش 100 ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكرد.
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی: هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه به‌بێ كێشه و به‌ربه‌ست نه‌بووه، یه‌كێك له به‌ربه‌سته هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان بریتییه له یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی ژماره 10 ی ساڵی 2008 كه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای عیراقی ژماره 40 ی ساڵی 1988 داڕێژراوه ، كه بۆ عیراقێكی كۆنی مه‌ركه‌زییانه‌ی داخراو داهێندرابوو، به‌ڵام ئه‌و یاسایه بۆ بارودخی ئێستای عیراق و كوردستان ناگونجێت، بۆیه پێویسته هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غداو هه‌رێم، هه‌رچی زووتره له رێگای په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و یاسایانه هه‌مواربكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پڕۆژه‌یاسایه‌كی سه‌رده‌مییانه‌ی بۆ خوێندنی باڵای ئاماده كردووه، كه ئێستا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، هیوادارین به زووترین كات ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
دواتر د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: ئامانج له كۆنفرانسه‌كه ته‌نها پێشكه‌شكردنی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نییه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و زانكۆیه ده‌بێته پردێكی زانستنی له‌نێوان زانكۆكانی كوردستان و عیراق و ده‌ره‌وه‌و ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ ئاشنابوون و شارستانییه‌ت و ئه‌زمونی یه‌كتر.
وتیشی: زانكۆی سه‌لاحه‌دین وه‌ك كۆنترین زانكۆی كوردستان ماوه‌ی 43 ساڵه ئه‌و زانكۆیه تیشكی زانستی خۆی په‌خشی سه‌ر رۆڵه‌كانی كوردستان ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی ببنه پێشه‌نگ له‌پێناو دروستبوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی له كوردستاندا، له‌كاتێكدا ئه‌و زانكۆیه له سه‌رده‌می رژێمدا دووچاری سه‌ختی زۆر دژوار بووه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی زانكۆكه ئیفلیج و بێ بایه‌خ بكه‌ن و نه‌توانێت رۆڵی خۆی وه‌ك پێویست ببێنێت، به‌ڵام مامۆستا‌و رۆڵه‌كانی ئه‌و زانكۆیه به روحێكی نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان به ره‌نگاری ئه‌و هه‌لومه‌رجانه بوونه‌ته‌وه .
له كۆنفرانسه‌كه‌دا جگه‌له وتاری پارێزگاری هه‌ولێرو سه‌رۆكی لیژنه‌ی رێكخه‌ری كۆنفرانس، پڕۆفیسۆر سوڵتان ئه‌بو عورابی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی زانكۆكانی عه‌ره‌بی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تێیدا ئاماژه‌ی به پێشكه‌وتنه‌كانی بواری خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان كرد‌و به‌پێویستی زانی په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆكانی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانكۆكانی عه‌ره‌بی به‌هێزو پته‌وتر بێت، له‌پێناو پێشخستنی زانست و زانیاری سه‌رده‌مییانه‌دا.
بڕیاره ئه‌و كۆنفرانسه سێ رۆژ به‌رده‌وامبێت و تێیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر 240 تویژینه‌وه له‌بواره جیاجیاكاندا بكرێت، زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1968 دا له سلێمانی دامه‌زراوه، له‌ساڵی 1981 بۆ شاری هه‌ولێر گواستراوه‌ته‌و ، له‌ئێستاشدا له 13 كۆلیژ و 73 به‌ش پێكدێت و نزیكه‌ی 20 هه‌زار قوتابی هه‌یه.