150 ته‌رمی دیكه‌ی قوربانی گۆرِبه‌كۆمه‌ڵه‌كانی دیوانیه گه‌یشتنه‌وه كوردستان
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا گوتی: له مانگی ئابی رابردوو 100 ته‌رمی قوربانیانی گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كانی پارێزگای دیوانیه‌مان هێنرایه‌وه كوردستان، ئێستا ژماره‌یه‌ك ته‌رمی دیكه‌ش گه‌یاندرایه‌وه.
روونیشیكرده‌وه\" به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنین 150 ته‌رمی دیكه‌ی قوربانیانی كورد له گۆرِی به كۆمه‌ڵی به‌ماهاری گه‌یاندرایه‌وه كوردستان و ئێستا له په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له كوردستان دانراون به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ته‌رمه‌كان.
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا، ئه‌و 100 ته‌رمه‌ی پێشتر هێنرابوونه‌وه پشكنین بۆیان كۆتایی پێهاتووه، هاوكات 107 ته‌رمی دیكه‌ش ده‌رهێنراون له داهاتوو ئه‌وانیش ده‌هێنینه‌وه كوردستان
یاسین كه‌ریم به‌رِێوه‌به‌ری په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری له كوردستان له هه‌مان كۆنگره رایگه‌یاند: ئه‌و ته‌رمانه‌ی له مانگی ئابی رابردوو هێنرایه‌وه كوردستان له نێو 100 كیسه دابوون، پاشان ده‌ركه‌وت 150 ته‌رمه نه‌ك 100، ئه‌وانه‌ی ئێستاش هێنراون 105 نایلۆن دان نازانین چه‌ند ته‌رمه، دوای پشكنین ئه‌و وورده‌كارییانه ده‌رده‌كه‌ون."