پۆڵ برێمه‌ر: هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره ده‌بێت کورده‌کان له عێراق جیا ببنه‌وه چونکه ده‌بێته مایه‌ی شه‌ڕێکی گه‌وره له ناوچه‌که‌دا
پۆڵ برێمه‌ر فه‌رمانڕه‌وای پێشوی ئه‌نجومه‌نی کاتی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا ڕووده‌دات پێشبینی ده‌کرا و هه‌میشه زانیومانه ئه‌رکه‌که له عێراق سه‌خت ده‌بێت.
به‌ڕێز برێمه‌ر ده‌شڵێت له‌و کاته‌شدا که له عێراق بووه ده‌ستیکردووه به پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و داواشی له لایه‌نه عێراقیه‌کان کردووه به‌شدار بن تیایدا، به‌ڵام فاکته‌ر هه‌بوون بۆ دواکه‌وتن و به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی ئه‌و پرۆسه‌یه.
فه‌رمانڕه‌وای پێشوی ئه‌نجومه‌نی کاتی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق ده‌ڵێت کورده‌کان ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌بووه له ماوه‌ی بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه تا ئێستاش و هه‌میشه‌ش ناکۆکیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی نێوه‌ندا، به‌و حکومهتهشهوه که برێمه‌ر خۆی فه‌رمانڕه‌وای بووه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ پۆڵ برێمه‌ردا کردویه‌تی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
-VOA