كۆنفرانسی پاڵپشتی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی عێراق له هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو
كۆنفرانسه‌كه له لایه‌ن ده‌زگه‌ی كالیبۆی ناوه‌ده‌وڵه‌تی پاڵپشتی ده‌كرێت و له لایه‌ن رێكخراوی مه‌سه‌لله بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و پرێك بۆ ئیتاڵیا جێبه‌جێ ده‌كرێت، هاوكات هه‌ر یه‌ك له گرووپی نا توندوتیژی عێراق ،رێكخراوی تواناسازی لاوان ، یه‌كێتی سه‌یدكاكانی كرێكارانی نه‌وت ، رێكخراوی ته‌مووز ، یه‌كێتی گشتی سه‌ندیكاكانی كرێكاران ،كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی ،رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان هاوكاریان كردووه‌و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
شاد محه‌مه‌د یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی كۆنفرانس رایگه‌یاند \"راگه‌یاند \""له‌م كۆنفرانسه‌دا 250 كه‌س كه نوێنه‌رایه‌تی پتر له 200 رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی له وڵاتانی دنیا به تایبه‌تیش له ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌شدارییان تێیدا كردووه\"".
روونیشیكرده‌وه \""له‌م ژماره‌یه‌دا 170كه‌سیان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌شداربوونه و نزیكه‌ی 80كه‌سیش له نێوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوونه و ئه‌م كۆنفرانسه به‌شێكه له چاڵاكیه‌كانی هه‌فته‌ی نا توندوتیژی دنیایی\"".
وتیشی\"" \""له ماوه‌ی دوو رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌دا له سه‌ر چه‌ندین پرسی گه‌نج ، مافی ئافره‌ت ، تیرۆر ،ژینگه و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیی له عێراق گفتوگۆ ده‌كرێت\""."