ئەمەریكا و فەرەنسا كوژرانی كوردێكی سووریا سەركۆنە دەكەن

ئەمەریكا و فەرەنسا كوژرانی كوردێكی سووریا سەركۆنە دەكەن
پاش ئەوەى مەشعەل تەمۆ كەسایەتیی ناسراوی كوردی نەیاری حكوومەتی سووریا لەلایەن چەكدارەیلی نەناسەوە هاتە كوشتن، ئەو كارە لە ئاستی ناودەوڵەتی سەركۆنە كرا.

حكوومەتی فرەنسا شەوی رابردوو بەڕەسمی رای گەیاند، لە كوژرانی تەمۆ تووشی سەرسڕمان بووە، هەروەها ئەمەریكا وریایی دا كە ئەو رووداوە دۆخی سووریا و دەسەڵاتەكەى ئێستەى بەرەو ئاراستەیەكی مەترسیدار دەبات، تۆڕی (بی بی سی) ئەمڕۆ شەموو گواستییەوە.

هەروەها گۆتیارێك بەناوی كۆشكی سپی داوای لە بەشار ئەسەد كرد واز لە سەرۆكایەتیی سووریا بێنێ.

مەشعەل تەمۆ كەسایەتیی دیاری بەرهەڵستكاری سووریا بوو كە دوێنێ هەینی لە شاری قامیشلی /رۆهەڵاتی سووریا/ لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسەوە هاتە كوشتن.

رامی عەبدوڵرەحمان بەرپرسی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی ناودەوڵەتی لە سووریا كە بنكەى لە بەریتانیایە گوتی، 4 چەكدار هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی تەمۆ و هێناویانەتە كوشتن.

وەك سەرچاوەگەل باس دەكەن، تا ئێستە بەڕوونی دیار نییە ئەو چەكدارەیلە سەر بەكام لایەن بووە.

ئاماری رەسمی باسی هاتنەكوشتنی نێزیكەى 3 هەزار خۆپێشاندەر و 350 لە هێزەیلی تەناهی لە دۆخی 6 مانگی رابردووی سووریادا دەكەن، جگە لە بریندار بوونی زیاتر لە 3 هەزار و گیرانی لایەنی كەم 12 هەزاری تر كە تا ئێستە لە گرتیگەدان، دۆخەكەش هەر بەردەوامە.


-ئاكانیوز
Top