سه‌رۆکی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان: ده‌بێت رێگه‌ی پێویست بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی رووداوه‌کانی هاتوچۆ بگیرێته‌به‌ر
\"ئیسماعیل مه‌حمود عه‌بدوڵڵا\"" سه‌رۆکی لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی کوردستان تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: \""تا دێت ئاماری قوربانیانی رووداوه‌کانی هاتوچۆ ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که رووداوه‌کانی هاتوچۆ روو له زیاد بوونه و ئێمه‌ش وه‌ک لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی کوردستان به دوواداچوونمان بۆ ئه‌و رووداوانه کردووه و سه‌ردانی هه‌ریه‌که له به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌کانی هاتوچۆی شاره‌کان کردووه و له نزیکه‌وه له چۆنیه‌تیی رووداوه‌کان و هۆکاره‌کانی پرسیارمان کردووه و به‌دوواداچوونمان بۆ کردوون.\""
ئیسماعیل مه‌حمود گوتی: \""له ئه‌نجامی به‌دوواداچوونه‌کانمان ده‌رکه‌وتووه زۆر بوونی رووداوه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ند نه‌بوونی شۆفێران به رێنماییه‌کانی هات وچۆ و هاوکات رێگاوبانه‌کانمان که تا ئێستا به‌شێکی زۆری رێگاوبانه‌کانمان باش نین، هه‌روه‌ها هۆکارێکی دیکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئوتومبێل که ئێستا له کوردستان هه‌یه و شاره‌کان و رێگاوبانه‌کانیش توانای ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئوتومبێلی نییه و رووداوی هاتوچۆ دروست ده‌کات، هاوکات پێدانی مۆڵه‌ت به هه‌ندێک که‌س که باش رانه‌هێنراوه.\""
سه‌رۆکی لیژنه‌ی ناوخۆله په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی گوت: \""به نیازیشین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ دانیشین و له گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ بیخه‌ینه به‌ر باس و چاره‌سه‌ریی بۆ بکه‌ین و داوا ده‌که‌ین حکومه‌ت و په‌رله‌مان رێگه‌ی پێویست بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی رووداوه‌کانی هاتوچۆ بگرنه‌به‌ر.\""
پێشتریش \""یوسف محه‌ممه‌د بازیانی\"" جێگری سه‌رۆکی رێکخراوی رۆشنبیری و سه‌لامه‌تیی هاتووچۆ له کوردستان به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاندبوو که کاتی ئه‌وه‌ش هاتووه هه‌ڵمه‌تێکی نیشتیمانی رابگه‌یه‌نین بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی رووداوه‌کانی هاتوچۆ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان رۆژانه چه‌ندین هاوڵاتی رووبه‌ڕووی رووداوی هاتوچۆ ده‌بنه‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین هاوڵاتی ده‌بنه قوربانی و ئاماره‌کان وا ده‌رده‌خه‌ن رۆژبه‌ڕۆژ رووداوه‌کانی هاتوچۆ له زیادبوون دایه بۆ ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵگه به گشتی باجه‌که‌ی ده‌دات.
بازیانی گوتیشی: ته‌نها پار 879هاوڵاتی گیانی له‌ده‌ست داوه و زیاتر له 12هه‌زار هاوڵاتیش بریندار بوون و 64که‌سیش که‌م‌ئه‌ندام بوون.
جێگری سه‌رۆکی رێکخراوی رۆشنبیری و سه‌لامه‌تیی هاتوچۆ ئه‌وه‌شی گوت: \""ته‌نها له ماوه‌ی 9مانگی رابردوودا له کوردستاندا 500هاوڵاتی گیانی له‌ده‌ست داوه و ئه‌مه‌ش به بڕوای من گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه که رۆژانه رووبه‌ڕووی هاوڵاتیانی ئه‌م کوردستانه ده‌بێته‌وه و کاتی ئه‌وه‌ش هاتووه به گیانی لێبورده‌یی و ته‌باییه‌وه هه‌ڵمه‌تێکی نیشتیمانی رابگه‌یه‌نین بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی رووداوه‌کانی هاتووچۆ.\"""