به‌م نزیكانه ناوی ده‌رچووانی سندوقی كۆمه‌كی داهێنه‌ران راده‌گه‌یێندرێت
محه‌مه‌د موشیر له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گوتی \""دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرِۆژه‌ی سندوقی كۆمه‌كی داهێنه‌رانی بۆ نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسانی بواری رۆشنبیری و هونه‌ری راگه‌یاند، له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان كرا\"".
گوتیشی \""له‌به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م پرِۆژه‌یه‌دا 163 كه‌س به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش به لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن كردووه، لیژنه‌ش به‌رهه‌می 145 كه‌سی په‌سه‌ند كردووه\"".
ئه‌وه‌شی خسته روو \""ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی پێشكه‌شكراون، له بواره جیاجیاكانی هونه‌ر و نووسینه، لێژنه‌كه به‌پێی به‌رهه‌مه‌كه پاره‌ی بۆ خه‌ملاندووه\"".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد \""ئه‌و بودجه‌ی بۆ به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م پرِۆژه‌یه ته‌رخانكراوه، زیاتر له 372 ملیۆن دیناری عێراقییه، هه‌ندێك ورده‌كاری ماوه له وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی، له ئایندییه‌كی نزیكیشدا ناوه‌كان راده‌گه‌یندرێت\"".
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له مانگی ئایار/ مایۆ 2011، پرِۆژه‌ی سندوقی كۆمه‌كی داهێنه‌رانی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند."