نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به بارودۆخی که‌مه‌نه‌ته‌ویی و ئاینییه‌کانی نێو عێراق کرد
له میانه‌ی دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز ستروان ستیڤنسن، سه‌رۆکی لیژنه‌ی عێراق باسی له میوانداریکردنی وه‌فدێکی په‌رله‌مانی عێراق کرد و پوخته‌یه‌کی سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆک و ئامانجی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه پێشکه‌ش به گراڤی کرد.
له لای خۆشیه‌وه سه‌لیم گراڤی وێڕای سوپاس بۆ سازدانی ئه‌و دیداره، باسی له چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی گرێ‌دراو به بارودۆخی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرد و ئاماژه‌یدا به ڕه‌وشی دیموکراسی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئاینه جیاوازه‌کان و ڕۆڵی گه‌وره‌و پۆزه‌تیڤی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌و بواره‌دا.
پاشان هه‌ردوولا چه‌ندین پێشنیار و سه‌رنجیان تاوتوێکرد به مه‌به‌ستی سه‌رخستنی کۆبوونه‌وه‌که.
سه‌رله‌به‌یانی هه‌مان ڕۆژ به‌ڕێز سه‌لیم گراڤی به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌يه‌ی کرد که به‌شێک بوو له‌و پرۆگرامه گشتيه‌ی که په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی سازکردووه که سه‌ر به که‌مه‌نه‌ته‌وه‌یی و که‌مه ئاینییه‌کانی عێراقن.
ئامانج له کۆبوونه‌وه‌که سازدانی هه‌لێک بوو بۆ باسکردنی بارودۆخی هه‌نووکه‌یی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌کانی عێراق له بواره جیاوازه‌کاندا (سیاسی، ئابووری، کۆمه‌لایه‌تی).
له سه‌ره‌تادا به‌ڕێز ستروان ستیڤنسن، سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباری عێراق له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشوازی له میوانان کرد و هیوای خواست که ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ببێته ده‌رفه‌تێک بۆ په‌رله‌مانتارانی عێراق که بارودۆخی ئێستای خۆیان بخه‌نه ڕوو و هه‌روه‌ها گفتووگۆ ئالوگۆڕی ڕاو بیروبۆچونه‌کانیان بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی چۆنێتی ئاکتیڤکردنی ڕۆڵی ئه‌وان وه‌ک نوێنه‌ر له په‌رله‌مانی عێراقدا. وه‌فده‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێکهاتبوو له 14 ئه‌ندام که نوێنه‌رایه‌تی گروپی جیاوازییان ده‌کرد، له‌وانه (کریستیانی ئاشوری کلدانی سریانی، یه‌زیدی، شه‌به‌ک، صابئه، مه‌ندایی).
هه‌ریه‌که له ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه وتارێکیان پێشکه‌شکرد که پوخته‌یه‌کی له لایه‌نه‌کانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی گروپه جیاوازه‌کانی له خۆ گرتبوو. سه‌ره‌تا په‌رله‌مانتار (یونادم یوسف که‌نا) به ناوی هه‌موو ئه‌ندامانه‌وه چه‌ند خاڵێکی وه‌ک داوا پێشکه‌شکرد سه‌باره‌ت به باشکردنی پێگه‌ی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، کاراکردنی ڕۆڵی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و چۆنێتی یارمه‌تیدان و پشتگیریکردنیان له بواره جیاوازه‌کاندا له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپاوه.
پاشان په‌رله‌مانتار (محما خلیل) له سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی به درێژی باسی له بارودۆخی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کان له کوردستان و پارچه‌کانی دیکه‌ی عێراق کرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاماژه‌ی دا به کۆچی ده‌یان، بگره سه‌دان هه‌زار له برایانی کریستیان و یه‌زیدی و شه‌به‌ک بۆ هه‌رێمی کوردستان کرد‌و ڕۆلی سه‌رۆک بارزانی له‌و نێوه‌نده‌دا به‌رز نرخاند که هه‌میشه داکۆکیکه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ماف و داخوازیه‌کانی ئه‌وان بووه. هه‌رچی لایه‌نی سیاسیشه محما خلیل، ئاماژه‌یدا به ڕۆڵی سه‌رۆک بارزانی له پرۆسه‌ی ده‌ستوور و دامه‌زراندنی حکومه‌ته یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی عێراق و به‌ڕێزیانی به پێشره‌وی ئه‌و پرۆسه‌یه ناوبرد.
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له وته‌کانیاندا باسی باشی بارودۆخی گروپه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه جیاوازه‌کان کرد له هه‌رێمی کوردستاندا، به به‌راورد له ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق، و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵوێستی گه‌ل و سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان به‌رزنرخاند له خوڵقاندنی هه‌لومه‌رجێکی له‌بار بۆ پێکه‌وه‌ژیان و به‌رگریکردن له مافه کلتووری وئاینییه‌کان.