به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پێشوازی له به‌رپرسی رێكخراوی (UNDP) له هه‌رێم كرد
له دیدارێكدا كه د. دیندار زێباری به‌رێوبه‌ری كاروباری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماده‌بوو، فه‌لاح مسته‌فا تیشكی خسته سه‌ر گرینگی جێبه‌جێ كردنی پشكی ئه‌و به‌رنامانه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به نیازه له هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كانی له عیراق ئه‌نجامیان ده‌دات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ڤێهبی سێلمانی ستایشی هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه له كاتی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پرۆژه‌كانی رێكخراوی (UNDP) له هه‌رێم هاوكاریان ده‌كه‌ن، هه‌روا ووتی: ئێستا رێكخراوی (UNDP) نزیكه‌ی بیست پڕۆژه‌ی جیا جیا له بواره‌كانی ئاو‌و كاره‌با و هاوكاریكردنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆیانی ده‌ربڕی بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به‌م بوارانه و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی زیاتر له هه‌رێم.
رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له بواره جیا جیاكاندا و هاندانی گه‌نج و لاوانی شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون بۆ به‌شداریكردن له‌نێو ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامدانی به‌رنامه و پرۆژه‌كانی رێكخراوی UNDP له ناوچه دابڕێنراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌م دیداره بوو .
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ئاماده‌یی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل رێكخراوی (UNDP) ده‌ربڕی به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له شاره‌زایی و ئه‌زموونی گه‌نج ولاوانی كوردستان و كاركردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕوای ته‌واوی به رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌یه له پێناو بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی و هاوچه‌رخ.