رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی په‌نابه‌ران: زیاتر له 884 خێزانی كورد به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای پاسداران ئاواره بوون
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا به‌گواستنه‌وه له رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی په‌نابه‌ران ده‌نووسێت، له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپاوه زیاتر له /884/ خێزانی كورد ئاواره بوون.
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی په‌نابه‌ران (IOM) رایگه‌یاند، ئه‌و خێزانانه به‌هۆی هێرشه زه‌وینی و ئاسمانیه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناچاربوون ماڵه‌كانی خۆیان به‌جێ بێڵن و له ئێستادا له كه‌مپی كاتی دا نیشته‌جێن.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌یه‌كی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی په‌نابه‌ران باس له دۆخی خراپ ئه‌و ئاوارانه ده‌كات و ده‌نووسێت، \"ئه‌و بنه‌ماڵانه له كه‌مپێك به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با و كه‌می پێداویستی خواردن و هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كان كه له ته‌نیشت كه‌مپه‌كانه‌وه هه‌یه له مه‌ترسیدان\"".
ئه‌و راپۆرته ئاماژه‌ی داوه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و مندڵانه له‌و كه‌مپانه تووشی نه‌خۆشی هاتون، بۆیه ئه بنه‌ماڵانه پێویستییان به چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و خێزانه كورده ئاوارانه ژیانیان له‌سه‌ر كشتوكاڵ و به‌رهه‌مه‌كانیه كه به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه‌ن ماڵپه‌ڕی (دویچه وڵه) بلاویكرده‌وه.
هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له مانگی ته‌مووز ئه‌مساڵدا دوای باسێكی به‌رپرسێكی بالای سه‌ربازی به‌جێگیربوونی هێزه‌كانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) له‌سه‌ر سنوری ئێران و هه‌رێمی كوردستان هێرشیان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه ده‌ست پێكرد و به‌هۆی ئه‌و هێرشانه چه‌ندین كه‌س سڤیل كوژراون و برینداربوون."