ئێران دوو قه‌ڵای سه‌ربازیی دیكه‌ی له ناو خاكی هه‌رێم دروست كردووه
سوپای پاسدارانی ئێران دروست كردنی 2 قه‌لاَی سه‌ربازیی دیكه‌ی له سنوری ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و له سه‌رووی گونده‌كانی مژده‌ینان و ئێنه و وێزه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی چۆمان ته‌واو كردووه و رێگه‌ی ئۆتۆمبێل و ته‌ززوی كاره‌باشی بۆ راكێشاون.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر پاسدار له‌و دوو قه‌لاَیه نیشته جێكراون و شوێنی قه‌لاَكانیش له ناوچه‌یه‌كی هه‌ره به‌رزن و ده‌ڕواننه شارۆچكه‌ی چۆمان و ده‌وروو به‌ری.
مسته‌فا ئه‌حمه‌د موختاری گوندی بندایزان به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: \"ئێران له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا چه‌ندین قه‌لاَی له ناوچه سنوریه‌كانی باڵه‌كایه‌تی دروستكردووه و له نوێترین كاریشدا قه‌لاَیه‌كی سه‌ربازی له ناوچه‌ی قه‌ره‌د دروست كردووه كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی هه‌ره به‌رزی گوند و ئاواییه‌كانی مژده‌ینان، ئێنه، خۆشكان و بندایزان) و به‌سه‌ر ته‌واوی سنوری شارۆچكه‌ی چۆمان ده‌روانێت.\""
هه‌روه‌ها وتی \""ئێستا پاسدارێكی زۆری تیادا نیشته جێكراوه و رێگای ئۆتۆمبێل و ته‌زووی كاره‌بای بۆ راكێشراوه و شوێنی قه‌لاَكه‌ش پێشتر واری مه‌ڕدار و كۆچه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بووه و به قووڵاییه‌كی زۆر كه‌وتۆته خاكی هه‌رێمی كوردستان.\""
عه‌بدوڵا حه‌مه‌د موختاری گوندی وێزه به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: \""له سنوری گوندی وێزه و بناری قه‌ندیلدا چوار قه‌لاَی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئێران له نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان بنیاد نراون و له ئێستاشدا قه‌لاَیه‌كی تری سه‌ربازی له بۆزی قه‌ندیل دروستكراوه و پاسدارێكی زۆری تیادا نیشته‌جێ كراوه و رێگه‌ی ئۆتۆمبێل و ته‌زووی كاره‌باشی بۆ چووه.\""
حه‌مه‌د هه‌روه‌ها وتی: \""قه‌لاَكان به‌گشتی و ئه‌و قه‌لاَیه‌ی ئه‌م دواییه به‌تایبه‌تی به راده‌یه‌كی زۆر له نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان بنیاد نراوه و كه‌وتۆته ناوچه‌یه‌كی هه‌ره به‌رز و ده‌ڕوانێته ته‌واوی گوند و ئاواییه‌كانی دۆڵی سه‌كرایه‌تی و بناری قه‌ندیل.\""
هه‌روه‌ها ره‌شید بۆڵی موختاری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: \""له ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا ئێران چه‌ندین قه‌لاَی سه‌ربازی به درێژایی سنوری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه له سه‌رووی هه‌ر دوو گوندی ماوه‌تان و شیوه ڕه‌شدا بنیاد ناوه و چوار له‌و قه‌لاَیانه كه‌وتوونه‌ته خاكی هه‌رێمی كوردستان و له ناوچه به‌رزاییه‌كانی دۆڵه سێبه‌ره، گابه‌ڵه‌ك، به‌ردووناز، وار بڵنده دروستكراوون.\""
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی چۆمان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت وتی هه‌موو ئه‌و قه‌ڵایانه كه‌وتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و شوێنانه‌ی وا ئێران قه‌ڵای لێ دروست كردووه بریتین له: به‌رزایه‌كانی پیره‌لۆك، ته‌پكی ناو چالاوان، ره‌بایه‌ی تاتی، به‌رد قه‌لشت، گۆمێ، قه‌ره‌د، بۆزی قه‌ندیل، دۆل سێبه‌ره، گابه‌ڵه‌ك، به‌ردووناز، وار بڵنده.
-PNA"