عوسمان: هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵ ده‌ده‌ن که هه‌رێم بچووک بکه‌نه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی که‌م بکه‌نه‌وه
ئایا هۆکاری سه‌ره‌کی به‌رده‌وام بوونی ئه‌م ناکۆکییانه چین؟ فشاری ناوخۆن یان فشاری ده‌ره‌کین .
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستانی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم تیشک ده‌خاته سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه و ده‌ڵێت هۆکاری کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به سه‌ره‌کی له‌به‌ر فشاری ناوخۆیه، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا فشاری ده‌ره‌وه‌ش هه‌یه و به هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵ ده‌ده‌ن که هه‌رێمه‌که بچووک بکه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی که‌م بکه‌نه‌وه. هه‌تا ئه‌مه‌ریکاش له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌یه که هه‌رێمی کوردستانی عێراق گه‌وره‌بووه و ده‌سه‌ڵاتی زۆره.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 13:11 خوله‌که.
-VOA