به‌مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى و هاریكارى له‌نێوان وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار و رێكخراوى هابیتاتى سه‌ر به‌رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مرۆ ئه‌ندازیار سه‌میر عه‌بدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار له گه‌ڵ شاندێكى رێكخراوى هابیتات بۆ عێراق كۆبووه‌وه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه خاتوو فیۆنا ماكلوینى رێكخه‌رى ئۆفیسى عه‌ممان له ئه‌رده‌ن و مازن ته‌لعه‌ت نه‌جار رێكخه‌رى هابیتات له هه‌ولێر ئاماده‌بوون ، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار خۆشحاڵى خۆى بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ى شاندى هابیتات و به‌رنامه‌كه‌یان ده‌ربرِى ، پاشان رێكخه‌رى ئۆفیسى عه‌ممان له ئه‌رده‌ن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى به‌رنامه‌ى رێكخراوى هابیتاتى بۆ ساڵى 2012- 2014 كرد ، تێدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه ئه‌م به‌رنامه‌یه كاره‌كانى رێكخراوى ناوبرا و له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له خۆى ده‌گرێت، به‌لاَم به‌رنامه‌كه تا ئێستا ره‌شنووسه و هێنراوه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و پاریزگاى هه‌ولێر دیراسه‌تى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كان دیارى بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا رێكخه‌رى هابیتات له عه‌ممان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئه‌م به‌رنامه‌یه به هاوبه‌شى له نێوان وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و پاریزگاى هه‌ولێر بودجه‌ى بۆ دابین ده‌كرێت و به‌رنامه‌كه‌ش ماسته‌ر پلانى شاره‌كان و ته‌رخانكردنى زه‌وى و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاو ئاوه‌رۆ له خۆى ده‌گرێت.
وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار وێراى پیشاندانى ره‌زامه‌ندى خۆى له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه و به‌رده‌وامى هاریكارى نێوان وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و رێكخراوى هابیتات، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه به‌جدى دیراسه‌تى ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌كه‌ین و پاش ده‌سنیشانكردنى پرۆژه‌كان به‌رزى ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌ى بۆ ته‌رخانبكرێت.