دووم پیشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كه‌ل وپه‌ل و پێداویستى ته‌ندروستى له هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو
له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن كار و كۆمپانیا به‌شداربووه‌كانی پێشانگه‌كه ئاماده‌بوون.
تاهیر هه‌ورامى وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له ئێستادا هه‌رێمى كوردستان ره‌وشێكى له‌باره‌ى ته‌ندروستى هه‌یه‌و رۆژانه‌ش بووارى ته‌ندروستى تیایدا په‌ره ده‌سێنێت. بۆیه به‌باشی زانى كه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى هاتوون بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان رێك بكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كوالێتى ته‌ندروستى له هه‌رێمى كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه كرد له‌م پێشانگه‌یه‌دا 83 كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی و خۆماڵی له بواری پێداویستیه‌كانی پزیشكی به‌شداری تێیدا ده‌كه‌ن، عێراق به 42 كۆمپانیا ،ئووردن 2 كۆمپانیا ،ئیمارات 2 كۆمپانیا ،لوبنان5 كۆمپانیا ، سووریا 7 كۆمپانیا ،ئێران 11 كۆمپانیا ، توركیا 9 كۆمپانیا ،ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا هه‌ر یه‌كێكیان به 2 كۆمپانیا و چین و قبرسیش به یه‌ك كۆمپانیا به‌شداری له پێشانگه‌كه ده‌كه‌ن.
پێشانگه‌كه ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.