به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: به گرنگیه‌وه ده‌روانینه هاتنی كۆمپانیا و بازرگانانی ئیتاڵیا بۆ هه‌رێمی كوردستان
له كۆرِبه‌نده‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوون.
هه‌ر ئه‌مرِۆ له ته‌ڵاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی بۆ هه‌ر یه‌ك له به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و پاولۆ رۆمانی وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئابووری ئیتاڵیا به‌رِێوه‌چوو، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند : سه‌ردانی شاندی حكومیی و بارزگانی و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی وڵاتی ئیتاڵیا بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یه‌كی روونه به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌رووی گه‌شه‌ی ئابووری و بازرگانی و بواره‌كانی تر له فراوان بوون دایه.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ردانی شانده‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه، چونكه مه‌به‌ستمانه كۆمپانیا ئیتاڵیه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ئێمه‌ش كار ئاسانیان بۆ ده‌كه‌ین\".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد \""له‌داهاتوودا له بواری كشتوكاڵ و بانك و ووزه و چه‌ند بوارێكی تر وڵاتی ئیتاڵیا هاوكاری پێویستی ئێمه ده‌كه‌ن.
پاشان وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئتاڵیا گوتی : هه‌رێمی كوردستان له زۆربه‌ی بواره‌كاندا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه و گه‌شه‌ی سه‌ندووه، ئه‌مه‌ش هانی ئێمه ده‌دات له داهاتوو بوونمان زیاتر ببێت، ئێمه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و گرنگ سه‌یری هه‌رێمی كوردستان و ده‌یكه‌ینه ده‌رگه‌یه‌كیش بۆ هاتنی كۆمپانیا و بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیتاڵی بۆ سه‌رجه‌م عێراق.
گوتیشی: به‌رده‌وام شاندی حكومیی و بارزگانی و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی ئیتاڵیا سه‌ردانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م شانده‌ی ئێسته له هه‌رێمی كوردستانه، گه‌وره‌ترین شاندی حكومه‌ت و خاوه‌ن كۆمپانیا و بازرگانانی ئیتاڵیه سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستی كردبێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئێمه به گرنكیه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌روانین.
هاوكات له رێوره‌سمی به‌رِێوه‌چوونی كۆرِبه‌ندی ئابووری ئیتاڵیا و كوردستان سیمۆنی كونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: له كوردستان هه‌لی كاركردن بۆ كۆمپانیاكانی بیانیی و نێوخۆیی هه‌یه به تایبه‌تیش ئه‌و هه‌له‌ی بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان هه‌یه هانی هه‌موو لایه‌كمان ده‌دات به مه‌به‌ستی كاركردن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، كۆمه‌ڵێك لێكچوونی كاركردن له نێوان كوردستان و ئیتاڵیا هه‌یه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه به‌وه‌ی هه‌ر بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رێكی ئیتاڵی ئامانجی بێت بێته كوردستان كار بكات سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ده‌شكرێ ئێمه كار ئاسانی بخه‌ینه‌روو بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن كۆمپانیا و بازرگانانی ئیتاڵی روو له كوردستان بكه‌ن.
دواتر سینان چه‌ڵه‌بی وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند : له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان به پرۆسه‌یه‌كی فراوانی ئابووری و ئاوه‌دان كردنه‌وه تێپه‌ر ده‌بێت و هه‌لی كاركردنیش بۆ كۆمپانیاكانی نێو و بیانی به شێوه‌یه‌كی باش فه‌رهه‌م كراوه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكمان به‌و ئاراسته‌یه بتوانین به باشترین شێوه پێشوازی له كۆمپانیاكانی وڵاتی ئیتاڵیا روو له كوردستان بكه‌ن، چونكه وڵاتی ئیتاڵیا له زۆربه‌ی بواره‌كاندا ئه‌زموونیان هه‌یه و ده‌كرێت كوردستان سوودی لێوه‌ر بگرین."