كردنەوەی كۆڕبەندی ئابووری ئیتالی - كورد

كردنەوەی كۆڕبەندی ئابووری ئیتالی - كورد
بە بەشداری وەزیری گەشەڵێدانی ئابووری ئیتالی و وەزیری بازرگانی و ڵلان دانان و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان و چەندین بیزنسمانی كوردی و ئیتالی كۆڕبەندی ئابووری ئتالی - كوردی دەستی بەكارەكانی كرد.

ئەمڕۆ كاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی لە شاری هەولێر كۆڕبەندی ئابووری ئیتالی - كوردی دەستی بە كارەكانی كرد، سەرەتای كۆڕبەندەكە بە وتەیەكی كونسوڵی ئیتالی كرایەوە و تێیدا بەخێرهاتنی میوانەكانی كرد و جەختی لەسەر گرنگی ئەم كۆڕبەندە ئەو جۆرە كۆبوونەوانە كردەوە بۆ ڵێشخستنی ڵێوەندی ئابووری نێوان كوردستان و ئیتالیا.
دواتر سینانی چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ سازكردنی ئه‌م كۆرِبه‌نده‌ ده‌ره‌نجامی رێكه‌وتننامه‌یه‌كه‌ كه‌ به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ك له‌ نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان مۆر كراوه‌، وه‌زیری بازرگانی تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا له‌ كوردستان 1809 كۆمپانیای تۆمار كراو هه‌یه‌ كه‌ 212 كۆمپانیایان ئه‌وروپین و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌شداین كه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌رز بكرێته‌وه‌، سینان چه‌له‌بی باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی دڵخۆشكه‌ر.
له‌ وته‌كه‌ی خۆشیدا پاولۆ رۆمانی وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئابووری ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌ گرنگی ئه‌م كۆرِبه‌ندانه‌ كرد و سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سازدانی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پته‌و كردنی پێوه‌ندی ئابووری نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها گوتی: لە كوردستان هەلی كاركردن زۆرە و كردنەوەی كونسولخانەی وڵاتانی ئەوروڵی بە ئیتالیاشەوە بەڵگەی ئەم قسانەیە، ئێمه‌ش وه‌كو حكومه‌تی ئیتاڵیا ئامادەین هاریكاری زیاتری هەرێم بكەین لە رووی ئابووریەوە چونكە مودێلێكی هاوبەشی زۆر لە نێوان هەردوولادا هەیە.
وەزیری گەشەڵێدانی ئابووری ئیتالی زیاتر گوتی: ئەم كۆڕبەندە دەرفەتێكی گرنگە بۆ گەشەڵێدانی ڵەیوەندی نێوان هەردوولامان. لە گشت بوارەكاندا بەتایبەتی ئابووری.
لەلایەن خۆیەوە دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر گوتی:
بەر لە ماوەیەك لە رێككەوتننامەیەكی هاریكاری لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتالیا مۆركرا و تێیدا لەسەر سازكردنی ئەم كۆڕبەندە رێككەوتین كە دەبێتە هۆی ڵتەوكردنی ڵەیوەندی نێوانیاندا.
دارا جەلیل خەیات ئاماژەی بەوەشی كرد كە ڵێوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك هەرێمی ئیتالی بۆ چەند ساڵی ڵێش ئێستا دەگەڕێتەوە،و ساڵانە كۆمڵانیا ئیتالییەكان ڵیشانگای تایبەت بە كەلوڵەلەكانیان لە هەولێر دەكەنەوە.
Top