توركیا دەیەوێ لەگەڵ پەپەكە دانوساندن بكات

توركیا دەیەوێ لەگەڵ پەپەكە دانوساندن بكات
توركیا لە رێگەى دەزگاى هەواڵگریی نیشتیمانییەوە زەوینەسازیی بەرایی دەكا بۆ دروستكردنى هیڵێكی گفتوگۆكردن لەگەڵ پارتى كرێكارانى كوردستان (پەكەكە) كە توركیا بەرێكخراوێكی تیرۆریست پۆلێنی كردووە.

بەپێی وارگەى ئینتەرنێتی \"هەواڵی دنیا\""ى توركیایی ئەو گۆڕانكارییە دواى لێدوانی رەجەب تەیب ئەردۆگان هات لەناو باڵەفڕە تایبەتییەكەى لە كاتى گەڕانەوەى لە مەكدۆنیا و ئاماژەى كرد كە شیمانەى دروستكردنى پێوەندی لەگەڵ ئەو حیزبە هەیە ئەگەر پێویست بكا.

ئەردۆگان گوتى، بەڵێ حكوومەت دەتوانێ پێوەندی لەگەڵ ئەو رێكخراوە دروست بكا، ئەگەر پێویست بوو.

وارگەكە دەڵێ، سەرچاوەگەلی هەواڵی ئاماژەیان كرد كە پێشتر گفتوگۆ لە نێوان دەوڵەتی توركیا و بەرپرسەیلی پەكەكە لە ئاستی خواروودا هەبووە، هەروەها ئاماژەى بەدەست پێكردنى گفتوگۆ كرد لە داهاتوویەكی نێزیكدا لەگەڵ بەرپرسی باڵاى ئەو رێكخراوە.

سەرچاوەكە گوتى، دەزگاى هەواڵگریی نیشتیمانى لە جێگەى حكوومەت ئەو كارە دەكا.

لەلایەكی تریشەوە، رۆژنامەى \""رادیكال\""ى توركیایی لەسەر زارى سەرچاوەیەكی ئەو رێكخراوە بڵاوى كردەوە كە ئەو دیدار و كۆبوونەوەیلە بەخواستی پارتەكە بووە و لەژێر هیچ پاڵەپەستۆیەك نەبووە.

پارتی كرێكارانی كوردستان \""پەكەكە\"" لە 27ی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەر 1978 لە گوندی \""فیس\"" سەر بەشارۆكەی \""لیج\""ی شاری دیاربەكر /911 كم باشووری رۆهەڵاتی ئەنقەرە/ هاتە دامەزراندن. بەر لە كودەتا سەربازییەكەی 12ی ئەیلوول 1980 عەبدوڵا ئۆجەلان دامەزرێنەر و سەرۆكی پارتەكە لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامی دامەزرێنەر و دەستەی سەرۆكایەتی روویان لە سووریا و لبنان كرد.

یەكەم هێرشی چەكداری \""پەكەكە\"" لە 15ی ئاب/ئۆگستس 1984 لە شارۆكەی ئەرۆخ سەر بەشاری سیرت /1098 كم باشووری رۆهەڵاتی ئەنقەرە/ و لە شارۆكەی شەمدینان سەر بەشاری هەكاری /1410 كم باشووری رۆهەڵاتی ئەنقەرە/ هاتە ئەنجامدان و لەژێر دروشمى \""یەكگرتن، سەربەخۆیی و كوردستانێكى سۆسیالیست\"" خەباتی چەكدارى راگەیاند.


-ئاكانیوز"
Top