شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت
ئه‌مه‌و شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا سه‌ردانی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆككۆماری عێراقی فیدراڵ ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نووری مالكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و چاویشی به ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها دیدار له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌ركرده‌ی حزب ولایه‌نه سیاسییه‌كان و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی ساز ده‌كات.
به‌رنامه‌ی كاری شاندی هه‌رێم له به‌غدا دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی چڕ‌وپڕ له‌خۆ ده‌گرێ بۆ تاوتوێكردنی پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كه په‌یوه‌ستن به بارودۆخی عێراق به گشتیی، وێڕای باسلێوه‌كردنی پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حزبه سیاسییه كوردستانییه‌كان و حزب و لایه‌نه عێراقییه‌كان، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی دیدێكی هاوبه‌ش له پێناو بره‌وپێدانی پرۆسه‌ی سیاسی له وڵات و خزمه‌تكردنی گه‌لانی عێراق.