راوێژكاری بازرگانی باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له عیراق سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌كات
له دیدارێكدا (جۆن ئۆرموند) خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی نیشاندا‌و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یانی خسته‌ڕوو كه به مه‌به‌ستی ئاشنابوون به بارودۆخی هه‌رێم و فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابووریه‌كان سه‌ردانی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
له لای خۆیه‌وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد و هیواشی خواست ئه‌م دیدارانه به‌رده‌وامی هه‌بێت و كه‌نه‌دا په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسی و بازرگانیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری ئه‌و وڵاته فراوانتر بكات، چونكه كه‌نه‌دا پێگه‌یه‌كی گرینگی له جیهاندا هه‌یه بۆیه جێگه‌ی بایه‌خی حكومه‌تی هه‌رێمه به تایبه‌ت له رووی سیسته‌می حكومڕانی و ئه‌زموونی فیدراڵی ئه‌و وڵاته.
هاوكات به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكرد و تیشكی خسته سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست كه وه‌به‌رهێن و كۆمپانیاكانی كه‌نه‌دا سوود له‌م ده‌رفه‌تانه وه‌ربگرن و به توانا‌و ئه‌زموونه‌كانیان به‌شداری له پرۆسه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له ته‌وه‌رێكی تردا به‌ڕێزیان باسی له رووداوه سیاسیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عیراق و هه‌رێم كرد وجه‌ختی له پابه‌ند بوونی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێم كرده‌وه له جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی ده‌ستوری عیراق كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عیراق ده‌نگی بۆ داوه و ناكری ئه‌م ده‌ستووره په‌راوێز بخرێت چونكه ئه‌م ده‌ستووره زامنی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی عیراقه و پێكه‌وه ژیان و یه‌كسانی و هاوبه‌شی و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی مه‌ینه‌تی و نه‌هامه‌تی بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراق ده‌سته‌به‌ر ده‌كات .
له كۆتاییدا (جۆن ئۆرموند) هیوای خواست بتوانن ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌ره‌وپێش ببه‌ن و هانی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی كه‌نه‌دا بده‌ن بۆ به‌شداری كردنیان له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان.