وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان: هه‌موو توانایه‌كمان بۆ خۆشگوزه‌رانی كه‌س و كاری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان ده‌خه‌ینه‌گه‌ر
داواكاری پاشماوه‌ی ئه‌نفال بریتی بوون له باش كردنی گوزه‌رانیان و دابین كردنی سوكناو و به‌ده‌ر كردنیان له‌هه‌ندێ رێنمایی كه تایبه‌ته به دامه‌زران و دادگایی كردنی تاوانبارانی ئه‌نفال و چه‌ند داوایه‌كی تر.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان پێی راگه‌یاندن كه هه‌موو توانایه‌كمان بۆ خۆشگوزه‌رانی كه‌س و كاریش شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ده‌خه‌ینه گه‌ر و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گفتۆگۆدا ده‌بن بۆجێبه‌جێ كردنی داواكانیان.
سه‌باره‌ت به هێنانه‌وه‌ی روفاتی قوربانیانی ئه‌نفال له گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان , وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفال كراوان پێی راگه‌یاندن كه له ئێستادا سه‌رقالی دروست كردنی تیمی تایبه‌ت به‌گۆره به‌كومه‌ڵه‌كانن و منداڵانی شه‌هیدان وئه‌نفالیش ئه‌وله‌ویه‌تی دامه‌زراندیان هه‌یه و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره به‌كومه‌ڵه‌كان بۆ روونكردنه‌وه.
سه‌باره‌ت به دادگایی كردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان ئه‌نفال كراوان گوتی: هیچ كات ئێمه سازش له‌سه‌ر تۆمتبارانی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان ناكه‌ین كاتێ دادگای دۆسێكانی به‌تۆمبار ناساند.
هیوای خواست كات ده‌رفه‌تی پێبدات و زوو زوو له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی ئه‌نفال كۆبێته‌وه و گوێ له پێویستی وداوكاریه‌كانیان بگرێ.
به‌مه‌به‌ستی به دیكۆمێنت كردنی وته و بیره‌وه‌رییه‌كانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال كراوان له سنوری گه‌رمیان و له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وریه دیكۆمێنتی. رۆژی 1/10/2011 رێكخراوی هاریكاری ئه‌لمانی به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ئه‌نفال كراوان به ئاماده بوونی ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و وكونسڵی گشتی ئه‌لمانیان و نوێنه‌ری كونسڵی گشتی ئیران و ژماره‌یه‌ك له ژنانیپاشماوه‌ی ئه‌نفال له هه‌ولێر پێشانگایه‌كی فوتۆگرافی دیمكۆمینتاری له گه‌له‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شێوه‌كاری له هه‌ولێركرایه‌وه.
له‌و پیشانگایه‌دا كه 500 وێنه‌ی فۆتۆگرافی نمایشكرابوو ئه‌و وێنانه گوزارشتیان له بیره‌وه‌ری به‌شێك له‌پاشماوه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و هه‌ندێكیشیان رزگاری بوونی گرتوخانه‌كانی نوگره‌سه‌لمان و گرتوخانه‌كانی تری رژێم ده‌كرد. له هه‌ر وێنه‌یه‌ك پاشماوه‌ی ئه‌نفال پاشماوه‌ی كه‌رسته‌و كه‌ل و په‌لی و ناسنامه‌یان نیشان دابوو.
خاتوو كارین ملدوخین خاوه‌نی پرۆژه‌ی دیكۆمێنت كردنی پاشماوه‌ی ئه‌نفال گوتی: ئه‌م پێشانگایه هه‌وێنی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه له‌سه‌ره‌تای راپه‌رینه‌وه له سنوری گه‌رمیان وه‌كو رێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین . و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هاوكاریمان ده‌كات.
له پرۆژه‌یه‌دا تاكوئێستا 600 كه‌س له پاشماوه‌ی ئه‌نفال دیداریان له‌گه‌ڵ كراوه و ئه‌وانه‌ی له‌زیندانه‌كانی رژێم رزگاریان بووه بیره‌وه‌ریه‌كانیان تۆمار كراوه و هه‌ندێكیشیان كه كه‌س و كاریان ئه‌نفاله باسیان له كه‌سه‌كانیان كردوه و له كۆتایی ئه‌م پرۆژه‌یه‌شدا له‌رێگای مۆزه‌خانه‌ی ئه‌نفال وێنه‌كانیان و بیره‌وه‌ریه‌كانیان نیشان ده‌درێ.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان دیكۆمێنت كردنی بیره‌وه‌ریه‌كانی پاشماوه‌ی ئه‌نفالی به گرنگ زانی و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته خسته‌روو. پشتیوانی خۆشی به هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره دوپات كرده‌وه
له په‌راوێزیپێشانگاكه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان له‌گه‌ڵ ژنانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال كه به‌شداری كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كه‌یان كردبوو.