له‌م هه‌فته‌یه دوو شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن
ته‌یفوور به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" برِیار وایه له ناوه‌رِاستی ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێكی هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پارتی و یه‌كێتی به سه‌ردانێكی ره‌سمی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئامانج له‌م سه‌ردانه ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه له گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق و به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی نێوانیان\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" هه‌روه‌ها برِیاره شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌ردانی به‌غدا بكات\"".
وتیشی\"" سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌یه میكانیزمێكی له بار‌و گونجاو بدۆزرێته‌وه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و رێكه‌وتنانه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه، هاوكات چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غداش ماوه."