به هاوكاری پارتی دیموكراتی كوردستان كێشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی توركمان چاره‌سه‌ر كرا
عه‌بدولقادر بازرگانی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی توركمان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند\" كێشه‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه چه‌ند ئه‌ندامێك كه‌ناویان نییه لای ئێمه هاتوونه‌ته ناو كۆنگره‌وه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی په‌یرِه‌وی ناوخۆیه، ئێستا له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌داین\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌وانه‌ی بێ ئه‌وه‌ی ناویان هه‌بێت بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی حزبی ئێمه بن، هاتوون ئێمه ئه‌وه‌ش قبوڵ ده‌كه‌ین، به‌لاَم چاوه‌رِوانی گه‌یشتنی دادوه‌ر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ربێت، كۆنگره‌كه ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت، چونكه 2 ساڵه ئه‌م كۆنگره‌یه دواده‌خرێت.
پاشان ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند\"" ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان هاوپه‌یمانی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی توركمانین، ئه‌وان كێشه‌یان هه‌بوو داوایان له ئێمه كرد كه كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین بۆیه هاتینه ناو كێشه‌كه ئێستا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بوو و كۆنگره‌كه‌یان به‌رده‌وامی ده‌بێت\"".
هه‌روه‌ها وتی\"" ئێمه هیچ ته‌داخولاتێك له چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردن و كۆنگره‌كه‌یان ناكه‌ین ته‌نها له‌سه‌ر داواكاری خۆیان هاوكاریان بووین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان\"".
هاوكات ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ شه‌ممه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی توركمان به‌رِێوه‌چوو، پاش ته‌وافق له نێوان ئه‌ندامانی كۆنگره وناكۆكیكاره‌كان رێكه‌وتن كرا به لیستێك دابه‌زن، له ئه‌نجامدا جارێكی دیكه عه‌بدولقادر بازرگان به سه‌رۆكی بزووتنه‌وه و سێ جێگر و سكرتێرێكی حزب بۆ یه‌كه‌مجار بۆ سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی توركمان هه‌لبژێر درا."