هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئارامیی دەروونی و ئەمنی بۆ جەلەولا گەڕاندووەتەوە

هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئارامیی دەروونی و ئەمنی بۆ جەلەولا گەڕاندووەتەوە
لە دوای جێگیركردنی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەكانی \"جەلەولا\"" و \""سەعدییە\""ـدا، ئارامیی ئەمنی و دەروونی بۆ هاووڵاتیانی كوردی ئەو دوو شارەدێیە گەڕاوەتەوە و، بەڕێوەبەری شارەدێی جەلەولایش، بە \""هەولێر\""ـی گوت كە بە هۆی باشتربوونی بارودۆخی ئەمنی لە ماوەی 2 هەفتەی ڕابردوودا، 15 خێزانی ئاوارەی شارەكە گەڕاونەتەوە بۆ جەلەولا.

سەركردایەتیی سیاسیی كورد، دواجار بە هانای خێزانە كوردەكانی ناوچەی \""سەعدییە\"" و \""جەلەولا\""ـەوە چوو و، هێزی پێشمەرگەی لەو ناوچە كێشەلەسەرانەدا بڵاو كردەوە، ئەگەرچی ماوەیەكی كەمە ئەو هێزانە جێگیر كراون، لێ بەرپرسێكی كوردی \""جەلەولا\"" ئەوە دەخاتە ڕوو كە ئەو هەڵوێستەی هەرێم بەرهەمێكی هەبووە.


بە پێی زانیارییەكانی بەڕێوەبەری شارەدێی جەلەولا (ئەنوەر حوسێن)، لە ماوەی 2 هەفتەی ڕابردوودا 15 خێزانی كورد كە پێشووتر بە هۆی مەترسیی هێرشە تیرۆریستییەكانەوە شارەدێیەكەیان چۆڵ كۆدبوو، ئێستا بۆ \""جەلەولا\"" گەڕاونەتەوە.

(ئەنوەر حوسێن)، باسی لە كێشەی خێزانە ئاوارەكان كرد و، گوتی كە بەشێكی ئەو خێزانانەی كە بەرەو شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ڕۆییشتوون لە هەلومەرجێكی ماددیی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن، ئەوەیش بە هۆی گرانیی نرخی كەلوپەل و كرێی خانوو، لێ ئەگەر \""جەلەولا\"" ئارام ببێتەوە، ئەوا هەموو ئەو خێزانانە بۆ زێدی خۆیان دەگەڕێنەوە.

\""هێزەكانی پێشمەرگە لە دووریی 6 كیلیۆمەتر لە دەرەوەی \""جەلەولا\"" جێگیر بوون و لە ناو شارەكەدا بوونیان نییە، ئێمە داوا دەكەین كە ئەو هێزانە بتوانن بێنە نێو شارەكە، چونكە ئێستا تەنیا هێزی عێراقی بۆیان هەیە لە ناو جەلەولا بن، ئێمە دەمانەوێت یان پێشمەرگەیش بێن یانیش هێزی عێراقییش لە نێو شارەكەدا نەمێنن.\""

وەكوو بەڕێوەبەری شارەدێیەكە ئاماژەی بۆ كرد، چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ جەلەولا تەنیا كاریگەریی لەسەر لایەنی ئەمنی نەبووە، بەڵكوو ئارامییەكی دەروونییشی بۆ ئەو خێزانە كوردانە گەڕاندووەتەوە كە پێشووتر لە ترسی گرووپە تیرۆریستییەكان دووچاری بارودۆخێكی دەروونیی سەخت ببوون.

هێرشی ئەو گرووپە تیرۆریستیانە لە ماوەی 7 ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە 10 هەزار خێزانی كوردی ناچار كردووە كە شارەدێیەكانی \""جەلەولا\"" و \""سەعدییە\""ـی سەر بە پارێزگای دیالە چۆڵ بكەن و لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا هەوڵی دۆزینەوەی شوێنێكی ئارام بدەن.

چۆڵكردنی جەلەولا لە لایەن خێزانە كوردەكانەوە، گەییشتە ئاستێكی مەترسیدار كە سەركردایەتیی سیاسیی كورد هێرشی سەر كوردیان وەكوو هەوڵێك بۆ پاكتاوی نەژادی هەژمار كرد، ئەوەیش وای كرد دواجار بڕیار درا هێزی پێشمەرگە بە مەبەستی پاراستی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە ڕەوانەی سنووری حەمرین كرا.

لە كۆبوونەوەی لەگەڵ دانیشتووانی خانەقین لە 22ـی ئەم مانگەدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان باسی لە چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە كرد و گوتی: \""ماوەیەك بوو خۆیشتان دەزانن خەڵكی كورد بە تایبەتی لەسەعدییە، لەجەلەولا و مەندەلی و هەتا جاروبار پەلاماری خانەقینش دەدرا، بەڵام لەو شوێنانە تووشی پاكتاوی ڕەگەزی دەهاتن، ڕۆژ نەبوو چەند كوردێك نەكوژن، ژمارەی كورد ڕۆژ بە ڕۆژ دابەزی تا ئەو ئامارەی كە بیستمان زۆر مەترسیدار بوو، لە ڕاستیدا وای لێ هات كە ئەم ناوچانە ئەسڵەن كوردی تێدا نەمێنێ.\""

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەروەها بە خەڵكی خانەقینی ڕاگەیاند كە چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە بە شێوەیەكی كاتی نییە و، گوتی: \""خەڵكی چۆن بیر دەكاتەوە و چۆن حسابات دەكەن بە نیسبەت ئێمە خەڵكی ئەم دەڤەرە بەشێكی ئازیزی كورد و كوردستانن و ئەركی ئێمەیە بەرگرییان لێ بكەین، دڵنیاتان دەكەمەوە كە هێزی پێشمەرگە ئەو ناوچانە بە جێ ناهێڵێتەوە.\""


-سایتی هه‌ولێر"
Top